$باکووری کوردستان$
- پارێزگاری #جۆلەمێرگ# قەدەغەی ئەنجامدانی چالاکیی لەو شارەدا بۆ 15 ڕۆژی تر درێژکردەوە.[1]
- لە #خارپێت# پڕۆسەی گەڕان و ڕزگارکردنی قوربانییانی بوومەلەرزەکە کۆتاییهات. بە پێی ئامارەکانی دەوڵەتی تورک 41 کەس گیانیان لەدەستداوە و 1607 کەس بریندارە.[1][3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێزە ئیتلاعاتییەکان لاوێکی یارسانییان بە ناوی سابیر محەممەدی دەسبەسەر و ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست. ئەو لاوە کوردە #کرماشان#ییە، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.[6]
$باشووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو جارێکیتر فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک هاوڵاتیانیان لە بادینان کردە ئامانج و بەهۆیەوە شەهیدو برینداریی لێکەوتووەتەوە. بەپێی زانیاریی سەرچاوە هەرێمییەکان، لە بۆردوومانی شەوی ڕابردوودا، هاوڵاتییەک کە پیشەی پێشمەرگەیە بە ناوی '#سەعید حەبیب سرانی#'، خەڵکی گوندی دوودی سەر بە شارەدێی #دینارتە#ی سەربە #ئاکرێ#، شەهیدبووە، هاوکات کەسێکی دیکە بە سەختی بریندارە، کە دەوترێت ئەویش پێشمەرگەیە. هاوڵاتیانی دەڤەرەکە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 04:00، بەشوێن تەرمەکاندا گەڕاون، لە ئەنجامیدا تەرمی ئەو شەهیدە، هەروەها بریندارەکە دۆزرانەوە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376049/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 28-01-2020=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 28-01-2020=KTML_ImageCaption_End=
- لە دادگای #هەڵەبجە# دانیشتنێکی دیکەی دادگایکردنی ئەو کۆمپانیا و کەسایەتیانە دەستپێدەکاتەوە کە هاوکار بوون لە فرۆشتنی چەکی کیمیایی بە ڕژێمی بەعس ئەوەش دوای لەلایەن کەسوکاری شەهیدانەوە، زیاتر لە پێنج هەزار 500 سکاڵا لەسەر کۆمپانیاکان تۆمارکراون.[2]
- فیستیڤاڵی کورتە فیلم بە بەشداریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە #هەولێر# بەڕێوەچوو. ئەم فیستیڤاڵە لەلایەن نوێنەرایەتیی یو ئێن دی پی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ دەرهێنەرانی گەنج ڕێکخرابوو.[3]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، لە ناوبازاڕی سیروان لەشاری هەولێر، کوڕی بەرپرسێک ئۆتۆمبێلەکەی بە نایاسای ڕادەگرێت و پۆلیسی هاتووچۆش هەوڵی داوە دەست بەسەر ئۆتۆمێلەکەدا بگرێت، بەڵام شوفێری ئۆتۆمبێلەکە قبوڵی نەکردووە و تەقەی لە پۆلیسەکان کردووە.[2]
- دوای ئەوەی دوو چەکدار لە ناو بازاڕی هەولێر تەقەیان لە پۆلیسێکی هاتووچۆ کرد، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، هێزەکانی پۆلیس دوو چەکدار و بەرپرسێکیان دەستگیر کردووە.[4]
- #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەیبوو، گفتوگۆ دەربارەی کارنامەی کابینەی نۆیەم تایبەت بە پەرەپێدانی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی ئابووری هەرێمی کودستان کرا. سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت، وەبەرهێنەرانیان دڵنیا کردەوە کەحکومەتی هەرێم پاڵپشت و ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ پرۆسەی وەبەرهێنان و نەهێشتنی ڕووتین لە دامودەزگاکانی حکومەتدا.[4]
- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە وێستگەی دابەشکردنی بەنزینی ئیسکان لە شاری #کەرکووک#، لەگەڵ ئەوەی هاوڵاتیان سەرەی وەرگرتنی نەوتیان گرتبوو، بەڵام بەر لەوەی نەوتیان پێبدرێت پێیان ڕاگەیەندرا کە نەوت دابەش ناکرێت، ئەمەش وایکرد هاوڵاتیان ناڕەزایی دەرببڕن و خۆپیشاندان ئەنجامبدەن. هاوڵاتیانی ناڕازیی بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دەرگای وێستگەیان داخست و نەیان هێشت ئۆتۆمبێل لە وێستگەکە بەنزین وەربگرێت.[5]
- گروپێک چەتەی #داعش# ویستیان بە نهێنی بچنە ناو کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لە #مەخموور#، بەڵام لەلایەن هێزەکانی پاراستنی جەوهەری ئەو هەوڵدانەیان پووچەڵ کرایەوە و چەتەکان هەڵهاتن.[1]
- وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان هەواڵی تووشبوونی سەرمایەدارێکی کورد بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەتدەکاتەوە، کە دەگوترێت دوای گەڕانەوەی لە چینەوە بۆ هەولێر، تووشی ئەو ڤایرۆسە بووە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ئەنجامی شیکارییەکی تاقیگەیەکی سویسرای لە پاریس ئاشکرا کرد، کە پشتڕاستی دەکاتەوە، سوپای تورکیا بۆمبی فۆسفۆڕی سپی لە هێرشی باکوری سوریا لە مانگی 10ی 2019 بەکارهێناوە. تاقیگەی ویسلینگی سویسری بڕێکی زۆر مادەی فسفۆڕی سپی لەو سامپڵانەندا ئاشکرا کردووە، کە لە پێستی #شەڕڤان# و بریندارەکان وەریگرتبوو. بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی کە تاقیگەکە بە زمانی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، جۆری برینداری قوربانیەکانی بە سوتانی کیمیایی وەسف کردووە، کە بەشێکی زۆر مادەی فۆسفۆڕی سپی تێدا بەکارهێنراوە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ماڵپەڕی برێکینیگ دیفێنسی ئەمریکیی ڕایگەیاندووە، ئەمریکا سەرقاڵی دروستکردنی سێ بنکەی سەربازییە لە باکووری عێراق.[3]
- بەگوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، ئێوارەی ئەمڕۆ کاروانێکی سەربازی تورکیا کە لە تانک و زریپۆش و چەکی قورس پێکهاتوون، گەیشتە شارۆچکەی ڕەیحانی لە ویلایەتی هاتای، ئەمەش بە ئامانجی زیادکردنی هێزەکانی لەسەر سنووری سووریا.[4]