پەیامێک لە ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمانەوە
بەداخەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردووداو هاوکات لەگەڵ هەڵمەتی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرتان، ئەنجومەنی باڵای فەتوای مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان، لە نووسراوی ژمارە 144 کە لە 4/12/2019 دەرچووە، بەبێ ڕەچاوکردنی ڕۆل و پێگەو مافەکانی ئافرەتان، چەند فەتوایەکی بڵاوکردۆتەوە دەربارەی کاری شوفێرانی تاکسی و ئافرەتان.
لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە وروژاندنی ئەم بابەتانە خزمەت بە ئاشتەوایی و هاوژیانی و یەکسانی و مافەکانی مرۆڤ ناگەیەن
ێت، ئەم فەتوایە پێشێلکردنی کەرامەتی ژن و پیاوە، بە تایبەتی برایانی شۆفێری تەکسی..
هەروەها پێشێلکردنیشە بۆ کاری دامودەزگە فەرمی و یاساییەکان و لەگەڵ بنەماکانی یەکسانی جێندەری یەکناگرێتەوە،
کە یەکێکە لە هێڵە گشتییەکانی کارنامەی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان..
پێویستە لێژنەی باڵای فەتوا هەستیارانەتر مامڵە لەگەڵ ئەم بابەتە کۆمەڵایەتی و هەستیارانەدا بکات..
هیوادارین یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان، ڕۆل و پێگەی خۆی بۆ هاوژیانی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و یەکسانی تەرخان بکات و لە وروژاندنی ئەم جۆرە بابەتانە خۆی بەدووربگرێت.
ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان
06-12-2019