دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
3580 مێگاوات کارەبا لەکوردستاندا بەرهەم دەهێنرێت.
بەرزترین خواستی بەکارهێنانی کارەبا 6000 مێگاوات کارەبایە.
کاتەکانی بوونی کارەبا لەهەرێم بەتێکڕا لەنێوان 9- 12 کاتژمێردایە.
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە باس لەمەترسی پێدانی کارەبا بۆ هاونیشتمانیان دەکات ڕەت دەکەینەوەو وەزارەتمان لەئەوپەڕی هەوڵدایە بۆ باشکردنی ڕەوشی کارەبا لەزیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا، لەم پێناوەشدا لەرێکەوتی 8/12/2019ی ئەم مانگەوە توانیمان بڕی 250 مێگاوات کارەبا لەوێستگەی خۆرمەڵە و 150 مێگاوات کارەبا لە وێستگەی خەبات بخەینە ناو تۆڕی کارەبای نیشتمانی یەوە.
ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ئامادەباشی تیمەکانی کۆنترۆڵی کارەبا و سیانە و دابەشکردنی کارەبا بەشێوەیەکی دڵسۆزانە 24 کاتژمێر لەخزمەتی هاوڵاتیانی کوردستاندان، سەبارەت بەهەر گومانێک لەسەر نادادپەروەریی لەدابەشکردنی کارەبا بەسەر شارو شارۆجگەکاندا ڕەتی دەکەینەوەو هەروەکو پێشتر ڕوونکردنەوەمان داوە جارێکی تر جەخت دەکەینەوە کە تاکو 30/11/2015 دابەشکردنی کارەبا لەسەر بنەمای یەکسانی کاتەکانی بوونی کارەبا بووە لەهەرێمی کوردستان، لەدوای 1/ 12/2015 بە پشت بەستن بەداتاکانی مانگەکانی ساڵی 2015 کە تێیدا کاتەکانی بوونی کارەبا یەکسان بوون لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای #سلێمانی# کە داواکرابوو لەسەر ئەو بنەمایە ڕێژەی خۆیان پێ بدرێت، هەربۆیە وەزارەتی کارەبا بڕیاری دا کارەبا لەسەر بنەمای ڕێژە بێت بەئامادەبوونی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکانی کارەبای شارەکان بۆ واژووکردن لەسەر دەرئەنجامی ڕێژەکان.
هەروەها لەدوا کۆبوونەوەی وەزارەتماندا کە لە 10/9/2019 ئەنجام درا بەئامادەبوونی بەڕێزان پارێزگاری شارەکان جارێکی تر جەخت کرایەوە لەو ڕێژانەو سەلماندنی دادپەروەری لەدابەشکردنی کارەبا بۆیان.
بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم.
09-12-2019