بەپێی نوێترین ئامار (2018) لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق #سلێمانی# نزمترین ڕێژەی هەژاری تێدایە کە 4%ه و بەرزترین ڕێژەش لە پارێزگای موسەنایه و گەیشتوەتە 52%.
ماجیدە تەمیمی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سائیرون و لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە قەبارەی بودجەی چەند ساڵی ڕابردووی عیراق و ڕێژەی هەژاری لە پارێزگاکاندا کردو ڕایگەیاند: لە ساڵی 2017 دا ڕێژەی بێکاری گەیشتوەتە 13% و ڕێژەی هەژاریش بۆ 20% بەرزبوەتەوە.
لەبەشێکی تری کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی بە ژمارە ڕێژەی هەژاری سەرجەم پارێزگاکانی عیراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە خستەڕوو، ڕایگەیاند: ڕێژەی هەژاری لەپارێزگای موسەنا لەسەر ئاستی عیراق ڕیزبەندی یەکەمی وەرگرتوه و گەیشتوەتە 52%و دوای ئەویش دیوانیەیە بە نزیکەی 48%، هەروەها پارێزگای میسانیش ڕێژەی هەژاری تێیدا 45%ه و نیوەی دانیشتوانەکەی هەژارن.
رونیشیکردەوە، ڕێژەی هەژاری لە کەربەلا گەیشتوەتە 14%، لەکاتێکدا بەپێی ئه و داهاتەی ساڵانە لە بۆنە ئاینییەکاندا دەستی دەکەوێت دەبوایە ڕێژەکە 0% بوایە، هەروەها پارێزگای نەجەفیش ڕێژەی هەژاری 13%یە.
لەبارەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیشەوە ئه و پەرلەمانتارە نایشارێتەوە کە ڕێژەی هەژاری لەئاستێکی نزمدایە، دەڵێت: لەهەرێمی کوردستان لەڕیزبەندی ڕێژەی هەژاریدا پارێزگای #دهۆک# لەبەرزترین ئاستدایه و گەیشتوەتە 8%، بەڵام سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق ڕێژەی هەژاری تێیدا نزمترین ئاستە کە تەنها 4%ە، هەروەها لە#هەولێر#یش ڕێژەکە 6%ه و #کەرکووک#یش 7%ە.[1]
رێژەی هەژاری لە شارەکانی باشووری کوردستان و عێراقدا
|
|
|
|