بەهۆی نەمانی شەڕی #داعش# و باشبوونی ئابووری و نەمانی پاشەکەوتی مووچە، ڕێژەی بێکاری و هەژاری لە کوردستان کەمتر دەبێتەوە. بەرپرسێکی وەزارەتی پلاندانانیش ئاشکرای دەکات، ڕێژەی بێکاری دووبەرامبەر دابەزیوە.
سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا بۆ (باس) ڕای گەیاند: “نیشاندەرە ئامارییەکانیان ئەوەمان پێ دەڵێن، ڕێژەی بێکاری و هەژاری بە شێوەیەکی دڵخۆشکەر دابەزیوە و گوزەرانی خەڵک باش بووە و گەشەسەندن دەستی پێ کردووەتەوە.
مەحمود عوسمان، ئەندامی ئاماری هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری ئاماری #سلێمانی# بە (باس)ی ڕاگەیاند: چەند ڕووپێو و ئامارێکمان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و بانکی نێودەوڵەتی ئەنجام داوە و دەرکەوتووە لە ڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە، هەرێمی کوردستان بوژانەوەی بەخۆیەوە بینوە.
ئاماژەی بەوەش دا، بەراورد بە سەرەتای قەیرانی دارایی، ئێستا دۆخەکە زۆر باشترە، گوتی: بەهۆی شەڕی داعش و بڕینی مووچە و بودجەی کوردستان، دۆخی کوردسان خراپ بوو، بەڵام لە ساڵی 2017وە گەشەسەندنێکی ئابووری هاتووەتە پێشەوە و خەریکین لە قەیرانەکان دەردەچین.
پەیوەست بە ئامارەی ڕێژەی هەژاریش ئاشکرای کرد: لە ساڵی 2013 ڕێژەی هەژاری تەنیا 3% بوو، بەڵام لە ساڵی 2016 ڕێژەکە گەیشتە 16%، خۆشبەختانە ئێستا (2019) دابەزیوە بۆ 5% و پۆینت 5.
رێژەی هەژاری لە باشووری کوردستان
|
|
|
|
بەرپرسەکەی ئامار ئەوەشی خستە ڕوو: لە ساڵی 2013 ڕێژەی بێکاری 7% بوو، لە ساڵی 2016 دووبەرامبەر زیادی کرد و بوو بە 14%، ئێستا (2019) چوار پلە دابەزیوە و بووەتە 10%.
رێژەی بێكاری لە باشووری کوردستان
|
|
|
|
مەحموود عوسمان جەختی کردەوە، بژێویی ژیان گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و داهات و خەرجی زۆر بووە، گەشەیەکی ئابووری لە بازاڕ هەیە، گوتیشی: ئێمە لەبری داهات زیاتر پشت دەبەستین بە مەسەلەی خەرجییەکان، تێکڕای خەرجییەکانی خێزانێک، لە ساڵی 2013 گەیشتە دوو ملیۆن و 260 هەزار دینار، بەڵام لە ساڵی 2016 گەیشتە 820 هەزار دینار، ئێستا (2019) تێکڕای خەرجیی خێزانێک بەتێکڕا نزیک دەبێتەوە لە یەک ملیۆن و 700 هەزار دینار.
دووپاتیشی دەکاتەوە، ئەگەر خێزانێک لە کوردستان کەمتر لە 105 هەزار دیناری مانگانە خەرج بکات، دەچێتە ژێر هێڵی هەژارییەوە.
تێکڕای خەرجییەکانی خێزانێک لە باشووری کوردستان
|
|
|
|
=KTML_Blue=بەپێی ئاماری ساڵی 2018، دانیشتوانی هەرێمی کوردستان بەبێ ئاوارە و پەنابەر 5 ملیۆن و 775 هەزار کەسن=KTML_End=.[1]