شوانی کورد؛ شوانی کرمانجان و چیرۆکی کوردانی ئەلەگەز
نووسینی: #عەرەب شەمۆ#
پێشەکی و وەرگێڕان بۆ کوردیی ناوەڕاست: د.محەممەد خزری ئەقدەم
مژار: ڕۆمان
ساڵی 1935 لە ئیرەوانی پێتەختی وڵاتی ئەرمەنستانێ,سەردەقی ڕۆمان کوردی لەلایەن عەرەبێ شەمۆی چازان و لێزانەوە دەشکێ و شوانی کورد پێ دەنێتە سەر ڕووی دنیایە؛ ناووناوبانگی لە پانتاییی مێژووی وێژەی کوردیدا جاڕ دەدرێ و دەبێتە ئەستێرەیەکی ئاورنگدار لە ئاسمانی ناسنامە و کەلەپووری کورددا, بە جۆرێ کە ماکسیم گورکی لەم بارەوە دەڵێ :
گەلی کورد بە زمانی نووسەری خۆی,واتە عەرەبێ شەمۆ دێتەدوو.
▫️شوانی کورد وەک بەرهەمێک کە دەکرێ لە سیلەنیگای جۆراوجۆرەوە بێتە بەر تیلای چاوان و سێرەی لێ بگیرێ, هەتا ئەمڕۆ بۆ سەر چەندین زمان وەرگێڕدراوە.
▫️ ئەمێستاکە دوای نزیک بە یەک سەدە لە دەرچوونی ئەم پەڕتووکە, ئەوا بۆ یەکەم جار, بەرگی کوردیی ناوەڕاستی لەبەر کراوە و بووەتە دیاریی دەستی وەرگێڕ و وەشانخانەی مادیار بۆ ئۆگران و ئەویندارانی زمان و فەرهەنگی کوردی.