بە گوێرەی ئامارێک لەماوەی یەک مانگدا 23 #کۆڵبەر# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونەتە قوربانی و زۆرینەی قوربانیەکانیش بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە بووە.
عەدنان ڕەشیدی ئەندامی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند: لە 23-11-2019 تاکو 23-12-2019, 23 کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونەتە قوربانی و لە نێویاندا 10 کۆڵبەریان گیانیان لەدەستداوە و 13 کۆڵبەریشیان بریندار و کەم ئەندام بوونە.
بوونە قوربانی 23 کۆڵبەر (23-11-2019 تاکو 23-12-2019)
|
|
|
|
ئاماژەی بەوەشدا، ٪70ی ڕووداوەکان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە بوون.
رەشیدی باسی لەوەشکرد، هەموو کۆڵبەرەکان کە بوونەتە قوربانی لەکاتی کاری کۆڵبەریدابووە و هەمووشیان خەڵکی ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون.[1]
هۆکاری بەقوربانی بوونی 23 کۆڵبەر (23-11-2019 تاکو 23-12-2019)
|
|
|
|