لەگەڵ هاتنەوەی جەژنەکانی سەری ساڵی نوێی زاینی گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە برا کریستیانەکانی عێراق لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات و تەواوی کریستیانەکان و مرۆڤایەتی بەگشتی دەکەین، بۆ ئەم بۆنە بە پێزە کە بۆنەی لە دایکبوونی پەیامبەری خۆشەویستی و ئاشتی حەزرەتی مەسیح سەلامی خوای لێ بێت.
هەمووان پێکەوە لە یادی سەری ساڵی نوێی زاینی پڕ شکۆیەدا بە بەها بەرزەکان ڕێنوێن دەبین کە پایەبڵندی حەزرەتی مەسیح لە پێناوی پاکییەتی و برایەتی و شکۆمەندی مرۆڤایەتی و خۆشبەختی لەگەڵ خۆیدا هێنای.
ئەو بەهایانەن کە ئاینە ئاسمانییەکان بە یەکەوە کۆدەکاتەوەو مرۆڤایەتی لە گەڵیاندا دەژی بە بیری مرۆڤایەتی بڵند لە پێناو پەرەپێدان و ژیان لە سەرو هەمووشیانەوە بە ئاشتی و ئارامی، هەر بەم جۆرە گەلەکەمان لە ئاستە جیاجیاکان بە پێکهاتەی ئاینی و تایفی بە خۆشەویستی و هاریکاری ژیانیان گوزەراند و بە درێژای سەدەکانیش بەم جۆرە دەبێت و ئەم نمونەیەشیان لە پێکەوە ژیانی نمونەیی پێشکەش کرد.
لێرەوە بە سوپاس و پێزانین و شکۆوە لەبەردەم ویستی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە کریستیانەکان ڕادەوەستین کە بڕیاری ئاهەنگ نەگێرانیان داوە لە یادکردنەوەی ئەمساڵدا، وەک ڕیزێک بۆ ئەو خوێن و قوربانیانەی کە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە شەهید و بریندارکان لە ڕیزی خۆپیشاندەرانی ئازادیخواز و هێزە ئەمنییەکان داویانە بۆ دۆخی گشتی وڵات.
ئەو دۆخەی کە هەمووان ئومێد دەکەین و کاردەکەین بە هەموو تواناکانمانەوە لە پێناو تێپەڕاندنی بە ئاراستەی پەرەپێدانی چاکسازی زیاتر و چەسپاندنی ئارامی و سەقامگیری وڵات و هەڵسانەوە و پێشخستنی، بە جۆرێک کەلە ئاستی ویستی گەلەکامان بێت بە جیاوازی ئاین و پێکهاتە و تائیفیەکانییەوە.
دووبارە ساڵی نوێی پیرۆز بێت، وەک شکۆیەک بۆ یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح و خۆشەویستی بۆ ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە برا کریستیانەکان لە هەر شوێنێک بن دەکەینەوە، هاوکات هەمیشە نزا دەکەن بۆ خۆمان و تەواوی مرۆڤایەتی لە پێناو ئاشتی و ئازادی و خۆشگوزەرانی و برایەتی.
هەموو ساڵێکتان بە خۆشی بگەڕێتەوە
هەموو ساڵیک عێراق لە ئاشتی و شکۆمەندیدا بمێنێتەوە
#بەرهەم ساڵح#
سەرۆک کۆمار
#24-12-2019#