برای بەرێز کاک #کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی# سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
سڵاوێکی گەرم..
بەبۆنەی هەڵبژادنی جەنابتان، وەک سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە ناوی خۆم و هاوڕێیانم لەمەکتەبی سیاسیی #حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان# گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتن بۆ بەڕێزتان دەخوازم لەئەرکی نوێتان لە پێناو پتەوکردنی ڕیزەکانی یەکێتی و یەکڕیزی کوردستانی و پاراستنی دەسکەوتەکانی گەلەکەمان.
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان جەخت لە پەیوەندی دۆستانەی خۆی لە گەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکاتەوە و دەخوازین چوارەمینکۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، هاندەر بێ بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی یەکێتی لە گۆڕەپانی سیاسی و دەستەبەرکردنی یەکڕیزیسیاسی لە نێوان حزبە سیاسییەکانی کوردستان.
لە گەڵ ڕێزمدا
#بەڵێن عەبدولڵا#
سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
#27-12-2019#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!