بەڕێزان و ئەندامانی ی. ن. ک
سڵاوی هەڤاڵێتی و دۆستانە...
کۆنگرەی ئێوە لە کاتێکدا ئەنجامدرا کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و کوردستان بە تایبەت بە قۆناغێکی چارەنوسساز تێدەپەڕێت، سەرلەنوێ دابەشکردنەوەی هەرێمەکان بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی هێزە هەژمونگەراکانی جیهانی دا بەڕێوەدەچێت، وەک بەرژەوەندییەکانی هەرێمی و بە ئامانجگرتن و کۆمەڵکوژکردنی گەلی کورد بە هەموو ڕێگا ناشرینەکان پەیڕەو دەکرێت.
ئێمە دەبینین دۆستایەتی نێوان هەردوو پارتی پەیەدە و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەستکەوتی گەورەی بۆ گەلی کورد پێکهێناوە، هەرلە سەردەمی بەڕێز#جەلال تاڵەبانی# نەمر و تا ڕۆژی ئەمڕۆ، لەسایەی دیالۆگی سیاسی، هیچ هەڵوێستێکی دژبەر لەنێوان هەردوو پارت نیە، ئێمە لە ی. ن.ک ناڕوانین وەک پارتێکی سیاسی بەتەنها بۆ باشوری کوردستان، بەڵکو ئێمە بە هاوخەباتی خۆمان دەبینین، چ لە سیاسەتی ناوخۆیی و چ لە سیاسەتی دەرەوە.
ئێمە وەک پەیەدە سەرکەوتنی چوارەمین کۆنگرەیی. ن. ک پیرۆز دەکەین، سەرکەوتنی ئێوە سەرکەوتنی ئێمەیە، ئەو بڕیارەی ئێوە داوتانەو ئێوە دەیڵێن، چۆن لای ئێوە گرنگە، لای ئێمەش بەهەمانشێوە گرنگە چ دەربارەی سیاسەتی کورد چ دەربارەی سیاسەتی هەرێمی و نێودەوڵەتی.
هەروەها داوای هاوکاری و کاری هاوبەش لەنێوان هەردوو پارتی لە سیاسەتی کوردی هەرێمی و نێودەوڵەتی دەکەین، ئێمە باوەڕمان وایە ئەمە دەستکەوتی مێژوویی بۆ گەلی کورد بەدەستدەهێنێت.
#30-12-2019#