کوردستانیانی خۆشەویست
ساڵی 2019 و ساڵانی پێشوو بۆ هەرێمی کوردستان و کورد قۆناغی سەخت و دژوار بوو، بە خۆڕاگری ئێوەو قارەمانێتی هێزیپێشمەرگەی کوردستان توانیمان بەسەر بەشێک لە کێشەکان زاڵ بین و مەترسی #داعش# لە کوردستان دوور بخەینەوە، ئێستا کە کوردستان وعێراق بە دۆخێکی یەکجار هەستیارو مەترسیداری ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی تێپەڕ دەبێ، کاریگەرییەکانی ئەم ڕووداوانە لەسەرکوردستان کەم نین و ئەگەر کورد خۆی بۆ ئەگەرو گۆڕانکارییەکان ئامادە نەکات تووشی ڕووداوی نەخوازراو دەبین، بۆیە ئەرکە لەسەرهەموومان لە هێزو لایەنە سیاسییەکان یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بین و سازو ئامادە بین بۆ هەر ئەگەرێک کە دێتە پێش، بە جۆرێک بەرژەوەندیباڵای گەلەکەمان بخەینە پێش هەر جۆرە بەرژەوەندییەکی کەسی و حزبی، تەنهاو تەنهاش دەتوانین بە یەکڕیزی زاڵ بین بەسەر کێشەکاندا.
هاووڵاتیانی خۆشەویست...
ئاواتەخوازم ساڵی تازە ساڵی بەدیهاتنی خەون و ئاواتەکانی گەلەمان بێ، ساڵی تێپەڕاندنی قەیرانەکان و کۆتایی هێنان بێ بە ململانێکان، هەموومان پێکەوە کاربکەین لە پێناو پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاترو پەرەپێدانی چاکسازی و بەشداری ڕاستەقینەی هەموو هێزو لایەنەسیاسییەکان لە بڕیارو سیاسەتی گشتی هەرێمی کوردستان.
بۆ عیراقیش، بە یەک پاکێج و لەسەر بنەمای دەستووری عێراقی داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانمان بکەین و لەژێر سایەی عێراقێکیدیموکرات و فیدرالدا شەریکی ڕاستەقینەی دەسەڵات بین و پشتیوانی لە هەموو هەنگاوێکی چاکسازی بکەین و بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵپرسی تیرۆرو مەترسی دووبارە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر بکەین و بەهاوکاری هاوپەیمانانمان بەردەوام بین لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆروتیرۆرستان.
دووبارە سەری ساڵی تازەی زایینی لە هەموو کوردستانیان پیرۆز بێ و ساڵی ئایندە ساڵی خۆشی و شادی بێ بۆ هەموو کوردستانیان.
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
#31-12-2019#