$باکووری کوردستان$
- بەهۆی بارینی بەفرەوە ڕێگای نێوان سەدان گوند و شارۆچکە لە باکووری کوردستان گیراون.[3]
- هێزە تایبەتەکانی پۆلیس و دەستەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەیانیی ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان لە #وان# و دەرگای ماڵەکانیان شکاند و 17 هاووڵاتی و سیاسەتمەداریان دەستگیرکرد. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان جەنگیز تەموی و ئەرهان بۆراک لە ناو کەسە دەستگیرکراوەکاندان. کەسە دەستگیرکراوەکان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی وان کراون.[1]
- لە چەند ناوچەیەکی وان پلەکانی گەرما گەیشتوونەتە 35 پلەی سەدی لەژێر سفر، به و هۆیەشەوە ڕێگەی هەزاران گوند داخراوە.[6]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- شادمان بەنی بەشەرخەڵکی شاری #سنە#، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی چلچەمە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرا. هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو چالاکە مەدەنییەیان دەسبەسەر کردووە. ئەو چالاکە مەدەنییە، لە ڕێگای تەلەفوونەوە، بنەماڵەکەی خۆی لە دەسبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە ئاگادار کردوەتەوە.[8]
$باشووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی بەهاری #خانەقین#، چەکدارانی #داعش#، پێشمەرگەیەک بەناوی حەیدەر ئیحسان غوڵام شەهید دەکەن و سێ برا و باوکیشی بریندار دەکەن، کەسێکی دیکەش هەر سەر بەو خێزانە، بەهۆی ڕووداوەکە بریندار بووە.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376653/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=حەیدەر ئیحسان غوڵام=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=حەیدەر ئیحسان غوڵام=KTML_ImageCaption_End=
- بەهۆی بەفربارینەوە تەواوی قوتابخانەکانی سەربە #وەزارەتی پەروەردە# پشوویان وەرگرت.[3]
- بەگوێرەی بڕیارێکی #وەزارەتی تەندروستی# هەرێم، لەمەودوا هەناردەکردنی #دەمامک# لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ وڵاتانی دەرەوە قەدەغەیە.[2]
- دوای ئەوەی چەند پێشمەرگەیەک ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند کە لەنێو بەفر گیریانخواردووە و داوای بەهاناوەچوونیان دەکرد، فەرماندەیەکی پێشمەرگە ڕایگەیاند کە ڤیدیۆکە بە ئەنقەست بڵاوکراوەتەوە و ئەو ڕووداوە ڕاست نییە.[4]
- دوای هاتنی شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین بۆ ناوچەکە، بەبڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 10 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ سنووری پارێزگای #دهۆک# تەرخانکراوە و بڕیارە ئەمڕۆ بەشێکی بگاتە پارێزگاکە.[4]
- بەناونیشانی ئێوارەیەکی تایبەت بەشیعرو موزیک و نامەکانی خۆشەویستی لە#سلێمانی# بەبۆنەی ڕۆژی خۆشەویستیەوە بۆهەریەک لەشاعیران (#کەژاڵ ئەحمەد#، #کنێر عەبدوڵڵا# و #چۆمان هەردی#) سازکرا.[5]
- لە #هەولێر# کۆنفرانسی عێراقی، بۆ سەرژمێریی و ئامار دەستی بەکارەکانی کرد، کە لەژێر چاودێری سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق بەرێوە دەچێت و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت. لە کۆنفرانسەکەدا وەزیری پلاندانانی عێراق ئاماژە بەوە دەددات، سەرژمێریی بە ڕێگای ئەلیکترۆنی ئەنجام دەدرێت.[6]
- #حزبی شیوعی# کوردستان لە شاری سلێمانی مەراسیمێکی بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدی شیوعییەوە ڕێکخست و تێیدا بەئامادەبوونی کەسوکاری شەهیدان، یادی شەهیدانی شیوعی بەرز ڕاگیرا.[7]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شۆڕیجەی شاری #کەرکووک#، بە دەسپێشخەری کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجالان، گردبوونەوەیەک دژی پیلانگێڕی سەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# لە 15-02-1999دا بەڕێوەچوو، کە بە خولەکێک وەستان بۆ ڕێزلێنان لە شەهیدان دەستیپێکرد.[7]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بەفر شاری #قامیشلۆ# و ناوچەکانی تری ڕۆژاوای کوردستانی گرتەوە.[3]
- دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دوێنێ شەو هێرشیان کردە سەر گوندەکانی ئەریشیا، قاسمییە و داودییە لە تلتەمر. #شەڕڤان#انی ئەنجوومەنی سەربازیی تلتەمر بە خێرایی و بە توندی بەرەنگاریان بوونەوە و شەڕێکی قورس ڕوویدا. لەو شەڕەدا 13 چەتە کوژران و چەندین چەتەی تریش بریندار بوون. شەڕڤانان دەستیشیان بەسەر چەک و تەقەمەنی و جبەخانەی ئەو چەتانەدا گرت.[1]
- سەرچاوەیەکی سەربازی تورکیا، ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە ناوچەکانی دەوروبەری #حەسەکە# پاشەکشێ پێکردووە. سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە، دوای کوژرانی ئەندامێکی تیمی هەواڵگری تورکیا، ئه و بڕیارەیان دەرکردووە.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی تورکی ئەتڵەس گڵۆبەڵ دوای 18 ساڵ لە مایەپووچبوونی خۆی ڕاگەیاند و هەموو گەشتەکانیشی وەستاند.[6]