- 24-02-2020
- 23-02-2020
- 22-02-2020
- 21-02-2020
- 20-02-2020
- 19-02-2020
- 18-02-2020
- 17-02-2020
- 16-02-2020
- 15-02-2020
- 14-02-2020
- 13-02-2020
- 12-02-2020
- 11-02-2020
- 10-02-2020
- 09-02-2020
- 08-02-2020
- 07-02-2020
- 06-02-2020
- 05-02-2020
- 04-02-2020
- 03-02-2020
- 02-02-2020
- 01-02-2020
- 31-01-2020
- 30-01-2020
- 29-01-2020
- 28-01-2020
- 27-01-2020
- 26-01-2020
25-02-2020
- 26-02-2020
- 27-02-2020
- 28-02-2020
- 29-02-2020
- 01-03-2020
- 02-03-2020
- 03-03-2020
- 04-03-2020
- 05-03-2020
- 06-03-2020
- 07-03-2020
- 08-03-2020
- 09-03-2020
- 10-03-2020
- 11-03-2020
- 12-03-2020
- 13-03-2020
- 14-03-2020
- 15-03-2020
- 16-03-2020
- 17-03-2020
- 18-03-2020
- 19-03-2020
- 20-03-2020
- 21-03-2020
- 22-03-2020
- 23-03-2020
- 24-03-2020
- 25-03-2020
- 26-03-2020
باکووری کوردستان
- دادگای تورک سزای 10 ساڵی زیندانیکردنی
ئایسەل توگلوکئایسەل توگلوک سیاسەتمەداری کوردی پەسەند کرد.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی ناوچەی خۆی و گوندەکانی دەورووبەری داوای هاوکاریی خێرا دەکەن. گودنشنیانی ئەو ناوچەیە ڕایانگەیاند، هاوکارییەکانی ڕژێمی ئێران کەمن و بەشی پێویستیی زیانلێکەوتوەکان ناکات.[2]
- بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگای
کرماشانکرماشان ئاشکرایکرد کە یەکەمین حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا له و پارێزگایە تۆمار کراوە.
[5]
- هێزە ئیتلاعاتییەکان لە
ورمێورمێ لاوێکی کوردیان بە ناوی سیروان محەممەدی دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست. دەسبەسەرکردنی ئەو لاوە کوردە بەبێ بەڵگەی یاسایی بووە و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە کوردە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کراوە.
[8]
باشووری کوردستان
- 4 حاڵەتی نەخۆشی کڕۆنا لەناو خێزانێکی تورکمان لە
کەرکووککەرکووک ڕاگەیندرا و بەو هۆیەوە پڕۆسەی خوێندن لە شارەکە ڕاگیرا.
[1]
- لە پارێزگای
سلێمانیسلێمانی وەک خۆپاراستن لە نەخۆشیی کڕۆنا، پڕۆسەی خوێندن لە ڕۆژی
26-02-202026-02-2020 بۆ ماوەی مانگێک ڕاگیرا. سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن کە ئەم بڕیارە
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانیی سەرۆک وەزیرانی تووڕەکردووە و گلەییی لە
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی کردووە لەسەر ئەو بڕیارە.[1]
- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سبەی چوارشەممەوە تاوەکو
23-03-202023-03-2020 پشووی فەرمی بێت،
وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردەش دەڵێت، پشووی فەرمی باخچە، قوتابخانە و پەیمانگە حکومی و ناحکومییەکان دەگرێتەوە.
[4]
- شەوی ڕابوردوو لە هوتێلێکی شاری
هەولێرهەولێر دەیان هاووڵاتی مانیان لە خواردن گرت، ئەوەش بەهۆی تێکەڵکردنیان لەگەڵ ئەو هاووڵاتیانەی کە لە تازە ئێران گەڕاونەتەوە.
[3]
- دوو کەس لە سلێمانی گومانی نەخۆشیی کڕۆنایان لێدەکرا، بەڵام پاش پشکنین دەرکەوت کە ئەو نەخۆشییەیان نییە.[1]
- یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی بوونی نییه و دوو حاڵەتی گوماناویش دوای پشکنین بۆیان نێگەتیڤ دەرچوون و نێردراونەتەوە ماڵەوە.[5]
- ئامێری کیتی، کە تایبەتە بە پشکینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لایەن ڕێخراوی تەندروستی جیهانییەوە بە هاوکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان دابین کراوە، ئێستاش دەستکراوە بە پشکنینی ئەو نمونانەی لە بەردەستی وەزارەتدان.
[6]
- بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە پێناو سەلامەتیی تەندروستی هاووڵاتیان، قایمقامی شارۆچکەی
کەلارکەلار بە بڕیارێک سەرجەم کافتریاکانی سنووری ئه و قەزایەی داخست.[6]
- لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار درا سەرجەم بارهەڵگرەکانی سووتەمەنی و کەلوپەل و خۆراک کە لەئێرانەوە دێتە هەرێمی کوردستان بەفۆڕمی تایبەت و بەقافڵەی ئاسایش بهێنرێتە ئەو شوێنەی دەیەوێت بارەکەی لێداگرێت و بەهەمان شێوە بەقافڵەی ئاسایش بگەڕێتەوە بۆ دیوی ئێران.[3]
- لە شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ لە مەراسیمی ساڵرۆژی شەهیدبوونی
گەرمیانگەرمیان، خەڵاتی شەهید گەرمیان بەخشرایە
مەزڵوم کۆبانیمەزڵوم کۆبانی.[2]
- دوازدەهەمین پیشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بەبەشداری 90 کۆمپانیا کرایەوە.[3]
- بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی هاتووچۆی سلێمانی، بەهۆی باران ئەو سایدەی بەرەو پردی
قلیاسانقلیاسان دەڕوات لە دادگای سلێمانیەوە، داڕوخا.[6]
- کۆمپانیای ئیعماری ئیماراتی کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی وڵاتەکە لە هەرێمی کوردستان دەست بەکارەکانی دەکاتەوە.[6]
رۆژئاوای کوردستان
- 8مین کۆنگرەی ئاسایی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (
پەیەدەپەیەدە) لە شاری ڕمێڵان لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە. کۆنگرە بە دروشمی 'ئێمە بە یەکێتی دیموکراتیک داگیرکاری تێکدەشکێنین، بەرێوەبەرایەتی خۆسەر بەهێز دەکەین و سوریایەکی دیموکرات دروست دەکەین' بەردەوامە و 600 کەس لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەشداریان تێدا کردووە. ڕۆژەڤی ئەمڕۆی کۆنگرەکە، باسکردنی بەرنامەی پارتەکە، ئەنجومەنی پارتەکە و پەیرەوی ناوخۆ دەبێت.[2]

ئەنوەر موسلم و ئایشە حسۆ بە هاوسەرۆکانی پەیەدە هەڵبژێردران
- لە هەشتەمین کۆنگرەی ئاسایی پەیەدە دا دوای پەسەندکردنی پەیرەوی ناوخۆ و بەرنامەی سیاسی حزب، هەر یەک لە ئەنوەر موسلم و ئایشە حسۆ وەک هاوسەرۆکانی پەیەدە هەڵبژێردران.[2]
- سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی فڕۆکەخانەی منخ و گوندەکانی ناوچەی شەرا لە
عەفرینعەفرین تۆپباران دەکەن.
[7]
دەرەوەی کوردستان
- ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا سانا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکەیەکی سەربازی سەر بە سوپای سووریا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیای لە ناوچەی دادیخ لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیدلب خستە خوارەوە.[6]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان