نووسەر : یوسف سابیر مەولودکاریزما کێیە؟ بە کێ دەگوترێت کاریزما؟ شوێنی کاریزما وەک گەمەکەرێکی نێو ڕووداوەکان چییە؟ کاریزما لە چ ژینگەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووریدا دەردەکەوێت و دەتوانێت ببێتە ژمارە یەکی هەرە کاریگەر بەسەر جوڵەو ئاراستەکردنی ڕووداوەکان.
کاریزما لە ڕۆژگارە دێرینەکانەوە، لە سەردەمی فیرعەونەکان، گریکەکان، ڕۆمانەکان و چینییەکاندا، چۆن بووە، چۆن تا ئاستی پەرستن بە پیرۆز و تەقدیسکراوە. ئایا ئەو کەسەی پێیدەگوترێت کاریزما، قارەمانی ڕۆژگارەکەیەتی، یان دروستکەری سەردەم و کۆمەڵگەکەی؟، وێڕای ئاماژەدان و خوێندنەوەی بەشێک لە کەسایەتی و ڕووداوەکانی مێژووی کورد لەسەر بنەمای ئەم تیۆرانەی ئاماژەیان بۆ کراوە. [1]