بەڕێز:
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلیکۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بروسکەی پیرۆزبایی بەڕێزتان بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینی گەیشتە دەستمان، زۆر سوپاست دەکەم و لای خۆماشمانەوە پیرۆزبایی گەرم لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی و تەواوی ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین.
ئومێدەوارم، ساڵی نوێ، ساڵی قوڵبونەوە و لێکتێگەیشتن و بەهێزبونی پەیوەندی سیاسیی سەرجەم لایەنەکانی هەرێمی کوردستان بە گشتی و، یەکێتی و گۆڕان بێت بەتایبەت. مەترسی و ئاڵنگاریەکانی ناوچەکە و عیراق وادەخوازێت لە پێناو پاراستنی قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و مافە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان، هەماهەنگ و هاوکاربین بۆ پەیڕەوکردنی چاکسازییەکی گشتگیر لەپێناو بەرژەوەندیەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان.
عومەر سەید عەلیعومەر سەید عەلی
ڕێکخەری گشتی
01-01-202001-01-2020