=KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between==KTML_Bold=بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەرێم لە #وەزارەتی ناوخۆ#ی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: لەماوەی ساڵێکدا (2019) دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر 186 کچ و ژن و 137 هاووڵاتیش ڕفێندراون.=KTML_End==KTML_FontSize_End=
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەرێم لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان: لەماوەی ساڵێکدا 137 هاووڵاتی هەرێم ڕفێندراون کە نۆ هاووڵاتی لە پارێزگای #سلێمانی# و 99 هاووڵاتی دیکە لە پارێزگای #دهۆک# و لە ئیدارەی ڕاپەڕین حەوت هاووڵاتی و لە ئیدارەی #گەرمیان# 13 هاووڵاتی و لە ئیدارەی #سۆران# سێ هاووڵاتی و لە پارێزگای #هەڵەبجە# شەش هاووڵاتی ڕفێندراون، بەڵام لە پارێزگای #هەولێر# هیچ هاووڵاتییەک نەڕفێندراوە.
هەر بەپێی ئامارەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم، لە سێ پارێزگا و سێ ئیدارەی هەرێم، 186 کچ و ژن دەستدرێژی سێکسیان کراوەتەسەر کە بەشێک لە قوربانییەکان بیانییەکانن.
بەپێی ئامارەکە: 34 ژن و کچ لە پارێزگای هەولێر دەستدرێژی سێکسیان کراوەتەسەر، هەروەها لە دهۆک 50 تاوان و لە سلێمانی 64 تاوان تۆمارکراوە، بەڵام لە پارێزگای هەڵەبجە هیچ تاوانێکی دەستدرێژی سێکسی تۆمارنەکراوە.
ئامارەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم، ئاماژەی بەوەداوە: کە لە شارۆچکەی سۆران و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین 38 تاوانی دەستدرێژی سێکسی تۆمارکراوە کە لە ڕاپەڕین 15 تاوان و لە گەرمیان 21 تاوان و لە قەزای سۆرانیش دوو تاوان تۆمارکراون.[1]
دەستدرێژی کردنی سێکسی (ژن و کچ) و رفاندنی هاوڵاتیان لە باشووری کوردستان لە ساڵی 2019دا
|
|
|
|