ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-#هەپەگە#، سەبارەت بە چالاکی گەریلاکانیان لە دژی داگیرکەری و هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورک، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە:
لە گردی شەهید ئاخین-ی خواکورک 6 داگیرکەر کوژران
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی شەهید ڕۆنیا و شەهید باگەردا، هێزەکانمان لە 4ی ئەم مانگە کاتژمێر 02:00 لە هەرێمی خواکورک سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی شەهید ئاخین چالاکیان ئەنجامدا.
لەو چالاکیەدا 2 بارەگای دوژمن لەسەر گردەکە تێکشکێنراو 6 سەربازی دوژمن کوژران، پاش چالاکیەکەش فڕۆکەکانی سوپای داگیرکەری تورک هەرێمەکەیان بۆردوومان کرد.
یەکینەکانمان چالاکیەکەیان بەسەرکەوتووی ئەنجامدا و گەڕانەوە بارەگاکانیان.
فڕۆکە جەنگییەکان بۆردوومانی کونیشکایان کرد لە هەرێمی زاپ
لە 4ی ئەم مانگەدا کاتژمێر 03:00 فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی کونیشکا-یان کرد لە هەرێمی زاپ ی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لەو بۆردوومانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت.[1]
#05-01-2020#