یەنەکە کۆنگرەی چوارەمی بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا و بەڕێوەبەرایەتی نوێی هەڵبژارد. ئێمە لەو بروایەداین ئەو بڕیارانەی لە کۆنگرەکەدا دران، بۆ تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گەلی کورد مایەی خێر و خۆشی دەبێت و هیوای سەرکەوتن بۆ بەڕێوەبەرایەتیە نوێکەتان دەخوازین.
یەنەکە بزوتنەوەیەکی سیاسیە کە لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گەلی کورددا خاوەن پێگەیەکی گرنگە. یەنەکە کە بە هزر و کارەکتەری هەردوو سەرکردە ئیبراهیم ئەحمەد و جەلال تالەبانی دروست بوو، پێشکەوت و تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گەلی کوردی لە ئاستێکی گرنگدا بەهێز کرد. دۆستایەتی ڕیبەر ئاپۆ لە سەر بناغەی برایەتی گەلی کورد لەگەڵ سەرکردە سیاسیەکانی هێژا ئیبراهیم ئەحمەد و #مام جەلال# وایکرد تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گەلی کورد بەهێزتر ببێت و بەهای گرنگتر دەستەبەر بکرێن. بەهایەکی سیاسیی واتادار دەرکەوت و لە کوردستاندا ڕێچکەیەکی سیاسیی بێوێنەی خوڵقاند. ئێمە: تەڤگەری ئازادی کورد لەسەر ئەو تێگەیشتنە دەجوڵێینەوە و ڕایدەگەیەنین دوای کۆنگرەکەتان کە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئەنجامدرا، بە هەمان شێوە پەرە بە پەیوەندیەکان دەدەین.
لە کاتێکدا کە لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشکەوتنی گرنگی سیاسی ڕوودەدەن، ئەنجامدانی کۆنگرەی یەنەکە هەنگاوێکی مێژوویی یە. کاتێک لەبەرامبەر ڕووداوەکان خۆمان ئامادە بکەین، بۆ دەستکەوتەکانی گەلی کورد و بۆ ژیانی ئازاد و دیموکراسی گەلی کورد ئەنجامی زۆر ئەرێنی بەدەست دەهێنرێت.
ئێمە لەو براوایەداین یەنەکە لە چوارچێوەی بەهاکانی شەهیدانی کوردستان و سەرکردە هێژاکان ئیبراهیم ئەحمەد و جەلال تالەبانی دەجوڵێتەوە و لە سەر هێڵی سیاسی ئەوان لە ئێستا بەدواوە زیاتر خزمەتی گەلی کورد دەکات. هیوای سەرکەوتن بۆ کارەکانی ئەنجومەنی یەنەکە دەخوازین.”[1]
#05-01-2020#