لەساڵی 2019 دا لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، چوارهەزارو سەدو هەشتاو شەش ڕووداوی جۆراوجۆر تۆمارکراوە کە بەهۆی ڕووداوەکانەوە 128 هاووڵاتی گیانیانلەدەستداوە.
لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئامانج لێی خستنەرووی ئامارەکانی ساڵی 2019 ی سنوری ئیدارەی ڕاپەرین بوو پەیامنێری PUKmedia ش ئامادەیبوو، شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ڕاگەیاند، لە ساڵی 2019 دا چوار هەزارو 186 ڕووداوی جۆراوجۆر تۆمارکراون و له و ڕێژەیەش دووهەزارو 814 ڕووداویان لەسنوری شارۆچکەی ڕانیه و هەزارو 572 ڕووداویشیان لەسنوری قەزای پشدەر بووه و لەکۆی ڕوداوەکانی سنوری ئیدارەی ڕاپەرینیش 128 هاووڵاتی گیانیانلەدەستداوه و نۆسەدو 53 هاووڵاتییش برینداربوون.
وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەرین ڕاشیگەیاند: بەهۆی ڕوداوەکانەوە دوو هەزارو سێ سەدو هەشتاو چوار هاووڵاتی دەستگیرکراون و بەگشتیش 165 تۆمەتبار تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراون و دۆسیەکانیان بەکراوەیی ماوەتەوه و هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنیان بەدەوامی هەیە.[1]
#05-01-2020#