#دەستەی گشتی دەسپاکی لە هەرێمی کوردستان# ڕایدەگەیەنێت: لە ساڵی ڕابوردوودا (2019) بە بەهای نزیکەی سێ ملیار دینار پارەی گەندەڵی بۆ حکومەت گەڕێندراوەتەوە و ڕێکخراوێکی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیش دەڵێت: دەستەکە لەبەردەم ئەم پرسە لاوازە.
ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی گشتی دەسپاکی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابوردوودا (2015 - 2019) لەهەرێمی کوردستان قەبارەی گەندەڵی زیاتر لە 423 ملیار دیناری تێپەڕاندووە و هەوڵەکانیش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بەردەوامە.
وتیشی: لە کۆی گشتی بڕی قەبارەی گەندەڵییەکە بە ڕێژەی 17.79%ی پارەکە بۆ حکومەت گەڕاوەتەوە و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیش بڕی دوو ملیار و 770 ملیۆن دینار لە ساڵی ڕابوردوودا (2019) دەستی بەسەردا گیراوە و بۆ حکومەت گەڕێندراوەتەوە.
سەرۆکیدەستەی گشتی دەسپاکی لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد: 1027 داوای سزای یاسایی هەبووە له و ڕێژەیەش 281 کەیس ئاڕاستەی دادگای تایبەتمەند کراوە و ڕێژەی تاوانەکانی تریش کە ڕەوانەی دادگاکانی تر کراون بریتی بووە لە 103 کەیس و 299 داوای سزاش داخراون و 304 داوای سزای لە ژێر لێکۆڵینەوەدان و ژمارەیەکی زۆر لە کەیسەکانی گەندەڵیش لە دادگاکان یەکلا نەبوونەتەوە.
ئاری عەبدوڵا، سەرۆکی ڕێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی ڕاگەیاند: حکومەت لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە ئاستێکی نزمدایە و بەراورد بە قەبارەکە گێڕانەوەی پارەی بە هەدەردراو ڕێژەکەی زۆر کەمە، گێڕانەوەی زیاتر لە 17 ملیار و 770 ملیۆن دینار لە پارەی گەندەڵی بەراورد بە 423 ملیار دینار لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابوردوودا (2015 - 2019) زۆر کەمە.
داوای سزای یاسایی سەبارەت بە گەندەڵی (2014-2105)
|
|
|
|
ئەوەشی خستەڕوو: ئەوەی ئێمە تێبینیمان کردووە لە ساڵی ڕابوردوودا (2019) هیچ وەزیرێک لەسەر گەندەڵی سزا نەدراوە لەکاتێکدا کەیسی گەندەڵی لەسەر وەزیر هەبووە و پارە لە خەڵک وەرگیراوە بەناوی پرۆژەوە، بەڵام دواتر پرۆژەکە ڕاگیراوە یان شکستی هێناوە.[1]
قەبارەی پارەی گەندەڵی لە 2014 - 2019
|
|
|
|