لە بەیاننامەکەدا تیشک خرایە سەر تیرۆرکردنی هەر 3 ژنی شۆڕشگێری کورد ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز کە بەر لە 6 ساڵ لە پاریس تیرۆر کران و باس لەوەش کرا کە لە کەسایەتی تێکۆشانی ژنانی کورد دە، بەم کۆمەڵکوژییە، هێرش لە دژی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد ئەنجام دراوە. ئەمەش هێمای بەرچاوی تۆڕەیی دەوڵەتی تورکە لە بەرامبەر گەلی کورد. خودی ئەردۆغان فەرمانی ئەم کۆمەڵکوژییەی داوە. ئامانج ئەوە بوو کە کادیرانی دامەزرێنەری #پەکەکە# لە ناو ببرێن.
'بوون بە سیمبۆلی هەموو ژنان'
لە بەیاننامەکەدا ڕاگەیێنرا، کومەڵکوژی پاریس کە لە دژی بزوتنەوەی ئازادیی کورد و تیکۆشانی ژنان ئەنجام درا، بێچارەیی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر پیشان دەدات. بەم کۆمەڵکوژییە، ئەوانەی وایان زانی کۆتایی بە تێکۆشانی ئازادی ژنان دەهێنن خۆیان فریوداوە. سێ ژنی شۆڕشگێری کورد، لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورددا، بوون بە سیمبول و بوون بە نرخی مۆڕاڵ. سارا و ڕۆژبین و ڕۆناهی ئەمڕۆ نەک تەنها پێشەنگی تێکۆشانی ژنانی کوردن، بەڵکو سێ ژنی شۆڕشگڕن کە بوون بە سیمبولی بزوتنەوەی ژنان لە سەرتاسەری جیهان.
لە بەیاننامەکەیدا کەجەدەکە-ئەوروپا تیشکی خستە سەر ئەوەی نە مێژوو و نە مرۆڤایەتی ناهێڵن ئەم کۆمەڵکوژییە پەردەپۆش بکرێت. بۆ جێبەجێکردنی ئاواتی ئازادیی ساکینە و لەیلا و فیدانەکان و بۆ ڕۆشنکردنی ڕاستییەکان و دادگاییکردنی بکوژان، سوورین لەسەر تێکۆشانمان.
لە بەیاننامەکەدا باس لەوە کرا، بۆ بەبیرهێنانەوەی هەر سێ ژنی شۆڕشگێری کورد، لە 11ی تشرینی دووهەم لە پاریس دەبن. سارا و ڕۆژبین و ڕۆناهی بۆ تێکۆشانی ئازادی ژنان شەهید بوون. بە سەدان هەزار کەس لەسەر ڕێچکەیان گەورە دەبن.
لە کۆتایی بەیاننامەکەشدا هاتووە، ئێمە بە ناوی کەجەدەکە-ئەوروپا بانگ لە کوردستانییان و شۆڕشگێران و کەسانی دیمۆکرات و لایەنگرانی ئازادی ژنان دەکەین کە لە 11ی تشرینی دووهەمدا لە پاریس بەشداری لە ڕێپێوانی یەکسانی و بەبیرهێنانەوەی هەرسێ ژنی شۆڕشگێریدا بکەن.[1]
#06-01-2020#