ئاسایشی #شارەزوور# ڕایگەیاند:ساڵی ڕابردوو 57 کەسیان لەسەر بەکارهێنان و بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر دەستگیرکردوە، دەشڵێت: ساڵی ڕابردوو ماددەی دەستبەسەرداگیراودا کەمیکردوە.
ئەمڕۆ 6ی کانونی دووەمی 2020، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور کاروچالاکییەکانی ساڵی ڕابردووی بەڕێوەبەرایەتیەکەی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەدا: لەساڵی ڕابردوودا لەڕێگەی هۆبەی ماددە هۆشبەرەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیەو سەرجەم یاریدەدەرێتی و بنکەکان، بەپێی ماددەی (14ی ماددەهۆشبەرەکان) 61 کێشە لە بەڕێوەبەرایەتیەکە تۆمار کراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو: لەوکێشانەی تۆمارکراوە 57 تۆمەتبار هەبوون و دۆسیەیان بۆ کراوەتەوەو ئیجرائاتی یاساییان بەرانبەر گیراوەتەبەر.
بەرێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزور ئەوەشی ئاشکرا کرد ئامارەکە لەڕووی تۆمەتبارەوە زیادیکردووە بە بەراورد ساڵانی ڕابردوو، بەڵام لەڕوی ماددەی دەستبەسەرداگیراودا کەمیکردوە.[1]
#06-01-2020#