#پەکەکە# ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی 7 ساڵ بە سەر کۆمەڵکوژیەکەدا تێپەرێوە، بەڵام هەموو شتەکان ئاشکرا بووە و دادپەروەری فەڕەنسا تا ئێستا بکوژەکانی سزا نەداوە.
ڕاگەیەنراوی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بەم شێوەیەیە:
ئێمە لە هەفتەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریسداین کە لە لایەن بەڕێوەبەریی تەیب ئەردۆغان لە 9ی کانونی دووەمی 2019 بە شێوەیەکی پلانبۆداڕێژراو و ڕێکخستنکراو ئەنجامدرا. لە هەموو جێگایەک بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژی و یادکردنەوەی شەهیدان چالاکی ئەنجامدەدرێن. ئێمەش ئەو کەسانەی کۆمەڵکوژیە دڕندەکەیان ئەنجامدا و ئەوانەی پلانیان بۆ داڕشت بە توندی و بە تۆڕەییەوە شەرمەزار دەکەن.بە ڕێزەوە یادی هەرسێ شۆڕشگێری ژن، شۆرشگێرە هێژاکانمان ساکینە جانسز (سارا) دامەزرێنەرێکی پەکەکە، فیدان دۆغان (ڕۆژبین) نوێنەری کەنەکە لە پاریس و لەیلا شایلەمەز (ڕۆناهی) ئەندامی بزوتنەوەی گەنجان دەکەیەنەوە. بەڵێن دووبارە دەکەینەوە، تێکۆشانی ئازادی خۆمان کە ئەوانیش لە پێناویدا گیانیان بەخت کرد، لە ساڵی هەشتەمیندا زیاتر بە بەهێزی بەڕێوەببەین و سەرکەوتنی گەورە بخوڵقێنین.
لەگەڵ ئەوەی هەوت ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیەکەدا تێدەپەرێت و هەموو شتێک ئاشکرایە، دادپەروەری فەڕەنسا هێشتا جێبەجێنەکراوە و بکوژانی سزا نەداوە. ئەوانەی فەڕەنسا بەڕێوەدەبەن ماف و دادپەروەریان کردووەتە قوربانی بەرژەوەندیە مادیەکانیان. لەبەرئەوەش ئێمە بەڕێوەبەری و سیستمی دادوەری فەڕەنسا کە بکوژانی ئەم کۆمەڵکوژیە دڕندانەیەی سزانەداوە، جارێکیتر شەرمەزار دەکەین. دەمانەوێت هەموو کەسێک بزانێت، دادگایینەکردنی بکوژانی ئەم کۆمەڵکوژیە هۆکاری یەکێک لە هۆکارەکانی دەرکەوتنی #داعش#ی دڕندە بوو کە خوێنی کورد، فەڕەنسی و مرۆڤایەتی ڕژاند.
'ئاشکرابوو گونەی فەرمانی کۆمەڵکوژیەکەی لە فیدانی بەڕێوەبەری میت وەرگرتووە'
وەک دەزانرێت، ڕووداوی شەهیدکردنی سێ شۆرشگێری ژنی کورد لە ناو چەند مانگی سەرەتادا بە تەواوی ئاشکرا بوو. عومەر گونەیی بکوژ دەستگیرکرا، بە شێوەیەکی ئاشکرا دەرکەوت کە ئەندامی میتی تورکە. فەرمانی کۆمەڵکوژیەکەی لە هاکان فیدانی بەرێوەبەری میت وەرگرتووە و بڕیاری کۆەمڵکوژیەکە بەم شێوەیە لە لایەن حکومەتی تورک و تەیب ئەردۆغان کە ئەو کاتە سەرۆکوەزیر بوو دراوە. خۆی تەیب ئەردۆغان و حسێن جەلیل لە قسەکانیاندا لەبارەی ڕووداوەکە، تا ڕادایەیەک دانیانپێدانا. بە کورت و کورمانجی بەرپرسی کۆمەڵکوژیەکە میتی تورک، بەرێوەبەری و حکومەتی ئاکەپە بووم. ئاکەپە کە پشتگیری لە داعش دەکات و لە ڕۆبۆسکی تا تەل ڕەفعەت کورد کۆمەڵکوژ دەکات، بەم کۆمەڵکوژیانە، شتێک نییە کە لێی تێنەگەین کە لە پاریس سێ شۆرشگێری ژنیان بە شێوەیەکی دڕندە کۆمەڵکوژ کرد. بەلام بەڕێوەبەرایەتی و دادگای فەرەنسا ڕاستیەکەی شاردەوە و بە دادگایینەکردنی بکوژانی کۆمەڵکوژی پاریس بووە قەڕزاری دادپەروەری کورد و مرۆڤایەتی.
ئایا دادوەری فەڕەنسا بۆچی کۆمەڵکوژیەکی ئاشکرای بەم شیوەیەی دادگایینەکرد؟ دیارە و وڵامی ئەم پرسیارەش ئاشکرایە و لە هەمانکاتدا زۆر بە ئێش و ئازارە. لەبەرئەوە ئەو سێ ژنەی شەهیدکران کوردن و #شەڕڤان#ی ئازادین. ئایا تاوان و کۆمەڵکوژیەکان کە لەدژی کورد ئەنجامدەدرێن لە کوێ دادگاییدەکرێنکە لە فەرەنسا دادگاییبکرێن! کۆموڵکوژی پاریس ئەو ڕاستیەی کوردبوون و ڕاستی جیهانی بە شێوەیەکی ئاشکرا خستە بەرچاو. بەداخەوە سەرەتا کورد و دواتر فەڕەنسیەکان و مرۆڤایەتی زیانێکی گەوڕەیان بە هۆی ئەو دۆخە بەرکەوت.
ئەگەر بەرپرسانی کۆمەڵکوژی پاریس دادگاییبکرانا کۆمەڵکوژی تر ڕوویاننەدەدا
بەم بۆنەیەوە پێویستە ئەم ڕاستیانە بوترێن: ئەگەر بەرپرسانی کۆمەڵکوژی پاریس بە شێوەیەکی سەخت دادگاییبکرانا، چەتەکانی داعش بەم ئەندازەیە کاریگەریان نەدەبوو و بەم ئەندازەیە زیانیان بە مرۆڤایەتی نەدەگەیاند. ئەگەر لە کاتی خۆیدا دادگاییکردنی کۆمەلکوژی پاریس بەرێوەبچووبایا و تاوانباران سزا بدرانا، دەوڵەتی تورک نەیدەتوانی #عەفرین# داگیر بکات. نەیدەتوانی لە 9ی تشرینی یەکەمدا هێرش بکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و نەیدەتوانی #گرێ سپی# و #سەرێکانی# داگیر بکات و لەوێ کۆمەڵکوژی نەدەکرد. ئەگەر دادگاییکردنی کۆمەڵکوژی پاریس بەرێوەبچووبا و بکوژەکان سزابدرانە، دەوڵەتی تورک نەیدەتوانی سەرباز بۆ لیبیا بنێرێت. بەڕێوەبەرایەتی ئەمریکا نەیدەتوانی بە موشەک لە فرۆکەخانەی بەغدا نەیارانی بکوژێت، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی نەدەکەوتە ناو تەنگەتاوی و فشاری ئەمریکا و ئێران. ئەگەر کۆمەڵکوژی پاریس لە دادگادا بە دادپەروەری بەرێوەببرا و تاوانباران سزای خۆوان وەربگرتایا، پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە 8ی تشرینی یەکەمی 1998 لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەردەوام نەدەبوو. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان بەم شێوەیە بێچارە نەدەبوون و نەدەبوونە دەریای خوێن.
ئاشکرایە کۆمەڵکوژی پاریس لە 9ی تشرینی دووەمی 2013 دا زۆر گرنگە و کاریگەریەکی زۆر و ئاشکرای لەسەر ڕووداوەکانی لەو کاتەوە ڕوویاندا دروست کرد. تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد و دۆستەکانی بە تایبەتی ژنان کە لە هەوت ساڵی ڕابردوودا بەڕێوەبرا، گرنگیەکەی دەردەخات. هەروەها جیهان هەبوونی گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادی کوردی لە سەر هێڵی خۆبەختکردن ناسی. لە چالاکیەکانی 2ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی ڕۆژئاوا پشتگیری مرۆڤە ژێردەستەکان بینرا. ئەوەش بۆ کورد و سەرکەوتنی تێکۆشانیان دەستکەوتێکی گەورە و مێژووییە.
لەبەرئەوەی دەسەڵات و سیاسەتی قڕکەر و پیاوسالار و داگیرکەر و دوژمنایەتی کورد لە پاریس دادگایینەکرا، بکوژە فاشیست و قڕکەرەکانی تا ئیستاش بەردەوامی بە هێرشەکانیان دەدەن. وەک ئەوەی دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە هێرشەکانی لە ڕۆژئاوا بەردەوام دەکات. دەسەڵاتداری فاشیست هێرشەکانی تا لیبیا فراوان کردووە. بەرێوەبەرایەتی ئەمریکا ئیرادەی سیاسی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناناسێت و سەرباز بۆ هەموو هەرێمەکە دەنێرێت، بە پێی بەرژەوەندی و داواکاری خۆی دەیەوێت هەرێمەکە بەرێوەببات. ئێران و تورکیا سەرەتا، دەوڵەتانی نەتەوە-دەوڵەتی هەرێمەکە بە کردەوە دیکتاتۆریەکانیان ڕێگەی دیموکراسی دەگرن و کێشەی نوێ دروست دەکەن.
'ئێمە لەناو جەنگی سێیەمی جیهانیداین و شەڕ بەسەر گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەسەپێنرێت'
گەلانی هەرێمەکە و هەموو مرۆڤایەتی بە هیوای ئازادی و دیموکراسی هاتنە ناو ساڵی 2020ەوە. ئەو هێزانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاژاوە دەنێنەوە و ڕێگا بۆ قەیران دەکەنەوە، ئێستاش بەم شەڕە دەیانەوێت قەیڕان و گێژاو تێپەڕ بکەن، بەڵام ئەوەش نەمومکینە. بە شەڕ ناتوانن ببن بە هێزی چارەسەری. ئێمەی کورد و گەلانی هەرێمەکە لەدژی جەنگی جیهانی سێیەمینین کە بەسەرماندا دەسەپێنرێت. نامانەوێت هێزە داگیرکەرەکانی دەرەوە بەم شێوەیە دەستوەردان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بکەن. پێویستە دەوڵەت-نەتەوەکان لە هەرێمەکە بۆ دیموکراسی ئامادە بن و گرنگی بە ئیرادەی گەلان بدەن. ئێمە وەک پەکەکە لەسەر ئەم بناغەیە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بەڕێوەدەبەین و بە پێی بۆچوونمان چارەسەری بە دیموکراسی دەبێت. ئێمە ڕایدەگەیەنێن، بە سیستمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک کە پشت بە خۆسەری دیموکراتیکی پارادیگمای ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان دەبەستێت، دەتوانرێت کێشەکان چارەسەر بکرێن. بانگەوازیمان بۆ هەموو ژێردەستەکان هەیە ئەم سیستمە بناسن و گفتوگوی لەسەر بکەن.
دیارە مرۆڤایەتی بە شەڕ چووە ساڵی 2020. هەندێک هیزی هەرێمی و زلهێز دەیانەوێت بەرژەوەندیەکانی خۆیان لە سەر هەموو کەسێک بسەپێنن و بیانکەن بە پاشکۆی خۆیان. بێگۆمان پەکەکە و گەلی کورد پشتگری لە هیچ هێزێک ناکەن. ئێمە بە یەکێتی گەلی تورکیان و دەمانەوێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕیگەی دیموکراسی بکەینەوە، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەڵوەشێنین، تورکیا دیموکرات بکەین و کوردستان ئازاد بکەین. ئێمە ئەم تێکۆشانە پیرۆزە دەگەیەنینە سەرفرازی و یادی بیرەوەری شەهیدەکانمان دەکەیەنەوە و ئامانجەکانیان بەجێدەهێنین.
لەسەر ئەم بناغەیە لە هەفتەمین ساڵیادی شەهادەتی ڕێهەڤاڵان سارا، ڕۆژبین و ڕۆناهیدا و لە ساڵیادی شەهادەتی ڕێهەڤاڵان ڕووبار، خەلیل و موراددا کە لە 6ی کانونی یەکەمی 2017 دا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیادا شەهید بوون، یادی شەهیدان دەکەینەوە. لە کەسایەتی ڕێهەڤاڵان سارا و ڕووبار دا یادی هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی دەکەیەنەوە و بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە ئامانجیان کە کوردستانی ئازاد، ڕێبەرایەتی ئازاد و ژیانی ئازاد بوو بەجێدەهێنین، ئێمە بانگ لە هەموو ڕێهەڤاڵ، گەل و دۆستەکانمان دەکەین، نەکەونە تەڵەی هێزە سەردەستەکان و هەموو هێزی خۆیان بۆ هەڵوەشاندنی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بەکاربێنن.[1]
#07-01-2020#