دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەکانی کۆتای وەرزی یەکەم دەستی پێکرد و لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی #هەولێر# 409 قوتابخانە تاقیکردنەوەی تیادا ئەنجام دەدرێت.
عەبدولرەزاق تەلعەت، بەڕێوەبەری تەکنیکی ئەزمونەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: لەهەولێر لە دوو هەزار و 13 هۆڵدا تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێت و 569 هەزار قوتابی بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن.
وتیشی: سەرجەم ئامادەکاریەکان بەتەواوەتی کراوە بۆتاقیکردنەوەکان یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەکانیش بێگرفت بەڕێوەچوون و ئەم پرۆسەیە تا 16ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت شێوازی پرسیارەکانیش پەنجا لە سەدی پرسیارەکان وەڵامدانەوەی بەشێوەی هەڵبژاردنە و پەنجا لەسەدی پرسیارەکانی تر شیکاریە.
ئاماژەی بەوەشکرد: دوای تاقی کردنەوەکان بۆماوەی پێنج ڕۆژ قوتابیان پشوو وەردەگرن و دواتر دەوام و پرۆسەی خوێندن دەست پێدەکاتەوە.[1]
#07-01-2020#