هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەی شەهیدکردنی سێ ژنە شۆرشگیری کورد لە 9ی کانونی دووەمی 2013 لە پاریس ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا، بەرپرسیاری فەڕەنسا قوڕسە و کۆمەڵکوژی پاریسی وەک ڕووداوی درەیفوسی دووەمین پێناسە کرد.
ڕاگەیەنراوی کەجەکە بەم شێوەیەیە:
7 ساڵ لەمەوبەر سێ ژنە شۆرشگێر بە فەرمانی تەیب ئەردۆغان لە لایەن هەواڵگیری تورک (میت) شەهیدکران. جارێکیتر بەڕێزەوە یادی شەهیدانی ئازادیمان دەکەینەوە. بە ڕوحی ئازادی ژنانی وەک سارا (ساکینە جانسز)، ڕۆژبین (فیدان دۆغان) و ڕۆناهی (لەیلا شایلەمەز) شۆڕشی کوردستان بەدیهات و کوردستانی ئازاد، تورکیای دیموکرات و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئازاد کە خەیاڵی ئەوان بوو بە تەئکیدی بەدیدەهێنرێن. ئێمە یادی سێڤێ دەمیر، پاکیزە نایر و فاتما ئویاریش دەکەینەوە کە 4 ساڵ لەمەوبەر لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەرایەتیدا بە فیدایی بەرخۆدانیان کرد و شەهید بوون. بەرخۆدانیان وەک ئاڵای تێکۆشانی کوردستانی ئازاد دەبێتە مسۆگەری تێکۆشانی ئازادیمان.
مانگی کانونی دووەم مانگی شەهیدانە
مانگی کانونی دووەم بۆ گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی بووەتە مانگی شەهیدە ژنەکان. شەهیدە ژنەکانمان بە دلسۆزی خۆیان بۆ ئازادی، بە ئاگری ئازادی وەک بوڕکان مانگی کانونی دووەمیان کردە مانگی تێکۆشانی ئازادی. مانگی کانونی دووەم ئێدی مانگی سەرما و سوڵە نابێت، بە تینی بوڕکانی ئازادی گەرم دەبێتەوە.
بەرپرسانی میت کە دەستگیرکران
شەهادەتیان تۆرەیی شۆرشگێری ئێمەی بەرز کردەوە. حسابی شەهیدکردنیان دەپرسین، بەڵێندرا و بەڵینەکە جێبەجێ کرا. بە ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی شۆرشگێری ساکینە جانسز دوو بەڕێوەبەری پلەبەرزی میت لە چالاکیەکی شۆرشگێری دا دەستگیرکران. یەکێک لە ئەرکەکانی #پەکەکە# ئەوەیە سزای تاوانبار و خایینەکان بدات. لە ئیستا بەدواوە هیچ تاوان و خیانەتێک بێسزا نامێننەوە.
ڕووداوی دووەمی درەیفوس
ئەو کۆمەلکوژیەیەک لە پایتەختی فەڕەنسا لە ناوچەیەکی ناوەندی ئەنجامدرا. بەرپەسیاریەکی قوڕسە لەسەر شانی فەڕەنسا. ئەگەر فەڕەنسا چاوی بەرامبەر ئەم کۆمەڵکوژیە نەگرتبێت، پێویستە بە تەئکیدی ئاشکرای بکات. بە پێچەوانەوە هیچ واتایەکی دادپەروەری لە فەڕەنسا نامێنێت. وەک دووەمین ڕووداوی درەیفوسد لە مێژووی فەڕەنسادا جێگیر دەبێت. ئەگەر ناوەندەکانی دادپەروەری فەڕەنسا ڕووداوەکە ئاشکرا نەکەن، ئەگەر ئەو هێزانەی لەپشت بکوژەکە سزا نەدرێن، دەبنە بەرپرسیاری کۆمەڵکوژیەکە. ئێمە بانگ لە ڕۆشنبیر، دیموکرات، ژن و ئەو کەسانەی خاوەن ویژدانن لە فەڕەنسا دەکەین بۆ دادگاییکردنی بەرپرسانی کۆمەڵکوژیەکە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەین.
هاوڕی سارا پێشەنگێکی ئەفسانەیی ژنان بوو
هاوڕی سارا، ڕۆناهی، ڕۆژبین، سێڤێ، پاکیزە و فاتما شەهید بوون، بەڵام دڵسۆزی و حەسرەتیان بۆ ئازادی گەورەتر بوو، بۆ ڕوح و هێزێ تێکۆشانی ئێمە گۆڕان. ناتوانن ئەفسانەکان بکوژن. هاوڕێ سارا لە ئەشکەنجەخانەکان، لە بەرخۆدانی زیندانەکان، لە تێکۆشانی گەریلادا، لە ئارتێشبوونی ژندا بوو بە سمبوڵی ئازادی. شەهیدکردنی لە لایەن دوژمنانی ئازادی وایکرد نەک لە کوردستان، ئەم ئەفسانەیە لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان ببێتە پێشەنگی ژنی ئەفسانەیی.
هاوڕی سارا وەک جۆگرافیای ڕاپەڕینی #دەرسیم# کە هەسرەتی ئازادی بە مرۆڤ دەبەخشێت شۆرشگێرێکی گەورە و سەرهەڵدێر بوو و هیچ کاتێک لە بیرناکرێت. هەموو نەوەیەک هاوڕی سارا گەورەتر دەکەن. بە خۆشەویستی هاوڕێ سارا بۆ ئازادی، تێکۆشانی ژیانی دیموکرات و ئازاد زیاتر بە بەهێزی بەڕێوەدەبەن. خۆشەویستی و دڵسۆزی بۆ ئازادی لە لایەن گەل، ژن و گەنجانی کورد بێدەنگ ناکرێت کە بە شەهیدان و هاوڕی سارا هاتە کایەوە. دڵسۆزی گەلەکەمان بۆ ئازادی، دڵسۆزی هاوڕی سارا بۆ ئازادی کە وەک بوڕکانێک هاتە کایەوە، هەموو کاتێک وەک بوڕکان دەتەقێتەوە. ژیانی کۆمەڵایەتی کە بە دەستی ژنان لە میزۆپۆتامیای خواروو دروست بوو ئەمڕۆ لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ژیانی ئازاد و دیموکراسی کۆمەڵایەتی بەردەوام دەبێت. هەرجۆرە هێرشی داگیرکەری، قڕکەر و زۆرداری هێزە داگیرکەرەکان بە هێزی کۆمەڵایەتیی ئازادی ژنان تێکدەشکێنرێت. بە ڕوحی ئازادی ژن ئەم خاکە بە تەئکیدی دەبێتە خاوەنی ژیانێکی ئازاد و دیموکرات.
سەربەرزی، ڕێپێوانی سەربەرزی و کەسایەتیە سەربەرزەکەی سارا، کەسایەتی کۆمەڵگای کوردستان و ئەم جۆگرافیایەیە. کەسایەتی سارا کەسایەتی دەرسیمە کە تا ساڵی 1938 کەسایەتی بەو شێوەیە نەبووە، لەگەڵ داگیرکەری خۆی نزیکی دەوڵەت نەکرد و ڕوحی ئازادی لە ناو خۆڵەمێشی خۆیدا پاراست. کورد و کوردستان کە لە کەسایەتی سارا و هەموو شەهیدەکانمان هەستانە سەر پێ، بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بوون بە هیوا و سەرچاوەی ژیانی دیموکرات و ئازاد.
'یادی هاوڕی ڕووبار، خەلیل و مورات دەکەینەوە'
ئێمە بەڕێزەوە یادی هاوڕێ ڕووبار، خەلیل و مورات دەکەینەوە کە لە ساڵی 2017 لە #قەندیل# لە هێرشێکی ئاسمانیدا شەهید بوون و بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە خەیاڵیان کە کوردستانی ئازاد و ڕٶژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکرات بوو بەدیدەهێنین. ئەو خزمەتەی کە هاوڕی ڕووبار و خەلیل و موراد بە شێوەیەکی فیدایی بۆ ئەم گەلەیان کرد هیچ کاتێک لەبیرناکرێت. بوون بە ڕەنجدەری شۆرشی گەورە و کەسایەتی میلیتان کە تێکۆشانەکەمانیان بەهێزتر کرد. تایبەتمەندی تێکنەچوونی تێکۆشانی ئێمەیان بە ئیرادە تێکنەچووەکەی خۆیان گەیاندە ئەم ئاستە کە بە تەئکیدی سەردەکەوێت.
ئێمە لە کەسایەتی هاوڕی سارا، ڕووبار و هەموو شەهیدانی مانگی کانونی دووەمدا بەڵین بە شەهیدانمان دەدەین، ئاگری ئازادی لە کانگای دیموکراسی و ئازادی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەش دەکەین، خرابەکاریەکان لەناودەبەین و سەردەمی شارستانی دیموکراتیک کە سەرچاوەکەی لە مێژووی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەردەگرێت، دەستپێدەکات.[1]
#08-01-2020#