کۆنگرەی گەل کۆمەڵکوژیی پاریسی بەبیرهێناوەتەوەو ڕایگەیاندووە: لە 09-01-2013 لە پاریس 3ژنە شۆڕشگێری کورد کۆمەڵکوژکران، ئێمە بە ڕێزدارییەوە، پێشەنگانی ژنانی کورد، ساکینە جانسزسارا، فیدان دۆغانڕۆژبین و لەیلا شایلەمەزڕۆناهی بەبیردەهێنینەوە.
هەروەها هاتووە: ئێمە بە توندی دەوڵەتی تورک ئیدانە دەکەین، هەرچەندە بەڵگە لەبەر دەستە کە میتی تورک ئەو کۆمەڵکوژییەی ئەنجامداوە بەڵام عەدالەتی فەرەنسا بەرپرسانی ئەو کۆمەڵکوژییە دیاری ناکات و سزایان نادات، ئێمە ئەمە قبوڵ ناکەین.
کۆنگرەی گەل بانگەوازی بۆ خۆپیشان کردووەو جەختی کردووەتەوە، کە ڕۆژی 11-01-2020 لە پارس بەشداری خۆپیشاندان و میتینگ ببن.[1]
#09-01-2020#