لە هەرێمی کوردستان لە (01-01-2019 بۆ 30-11-2019)، 14217 ڕووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون، بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لەو 11 مانگەدا 547 کەس لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و 6363 کەسی دیکە برینداربوون.
بەپێی ئاماری هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، لە 11 مانگی ساڵی 2019دا لە پارێزگای #هەولێر# 1364 ڕووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون، بەهۆیانەوە 198 کەس گیانیان لەدەستداوە و 1310 کەسی دیکە برینداربوون.
سەبارەت بە پارێزگای #سلێمانی#، بەپێی ئاماری هاتووچۆی پارێزگاکە، لە ساڵی 2019دا 1274 ڕووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون، بەهۆیانەوە 190 کەس گیانیان لەدەستداوە و 3545 کەسی دیکە برینداربوون، ژمارەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە سلێمانی بەراورد بە ساڵی 2018 زیادیان کردووە، بەڵام ژمارەی گیانلەدەستدان کەمیکردووە، لەو 190 کەسەی لە ساڵی 2019 بە ڕووداوەکانی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە 141 کەسیان شۆفێر بوون، 34 کەس سەرنشین و 14 کەس پیادەڕۆ بوون، زۆربەیان لە ڕێگەکانی دەرەوەی شارەکان گیانیان لەدەستداوە.
رووداوی هاتووچۆ لە بەشووری کوردستان لە 01-01-2019 بۆ 30-11-2019
|
|
|
|
لە پارێزگای #دهۆک# لە ساڵی 2019، ئامارەکان بەم جۆرە بوون، هەزار و دوو ڕووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون، بەهۆیانەوە 98 کەس گیانیان لەدەستداوە و 1102 کەسی دیکە برینداربوون.
سەبارەت بە پارێزگای #هەڵەبجە# لە 11 مانگی ساڵی ڕابردوودا 99 ڕووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون، 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و 111 کەسی دیکە برینداربوون.
لە ئیدارەی ڕاپەڕین لە 11 مانگی 2019دا 302 ڕووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون، 32 کەس گیانیان لەدەستداوە، 362 کەسی دیکە برینداربوون.
لە ئیدارەی #گەرمیان# لە 11 مانگی ساڵی 2019دا 224 ڕووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون و بەهۆیانەوە 22 کەس گیانیان لەدەستداوە.[1]
ژمارەی مردو لە ئەنجامی رووداوی هاتووچۆ، لە بەشووری کوردستان لە 01-01-2019 بۆ 30-11-2019
|
|
|
|
ژمارەی کەسی بریندار لە ئەنجامی رووداوی هاتووچۆ، لە بەشووری کوردستان لە 01-01-2019 بۆ 30-11-2019
|
|
|
|
#13-01-2020#