بەڕێوبەرایەتیی چاودێریی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، ئاماری ساڵی 2019ی بڵاو کردەوە و بەپێی ئامارەکەش لە ساڵی ڕابرودوودا 182 ژن و 47 منداڵ هەڕەشەیان لێکراوە و ئێستا لە ماڵی داڵدەدراون پارێزران.
عومەر گوڵپی، بەڕێوبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی #سلێمانی#، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئامار و داتای ساڵی 2019ی بڵاو کردەوە و ڕای گەیاند: لە ساڵی 2019دا ژمارەی ئەو ژنانە کە داڵدە دراون و سوودمەند بوون لە خزمەتگوزراییە جۆراوجۆرەکانی ماڵی داڵدەدراوانی هەڕەشەلێکراو، 182 ژن و 47 منداڵ بوون، ژمارەی ئەوانەش کە ماڵەکانیان جێ هێشتووە و کێشەکانیان چارەسەر بوون، 166 ژن بوون.
ئاماری ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراوی سلێمانی، ساڵی 2019
|
|
|
|
گوتیشی: ژمارەی منداڵانی ساوا لە ساڵی 2019دا بریتییە لە 41 منداڵ، ئەو منداڵانەش گەڕاونەتەوە ناو خانەوادەکانیان، یان خێزانی جێگرەوە لە 31 منداڵ پێکهاتووە، هەروەها ژمارەی سوودمەندانی ماڵی کوڕان بۆ ساڵی 2019 بریتییە لە 34 منداڵ و ئێستا 4 منداڵ گەڕێندراوەتەوە ناو خێزانەکانیان، بەڵام ژمارەی سوودمەندانی ماڵی کچان بۆ ساڵی 2019 بریتی بووە لە 23 منداڵ، لەوانە 14 منداڵیان گەڕێندراونەتەوە ناو خێزان و ئێستا 9 منداڵ لە ماڵەکە دان و بەبێ هیچ گرفتێکی لاوەکی، ژیانی ئاسایی بەڕێ دەکەن.
ژمارەی سوودمەندانی ماڵی کوڕان و کچان بۆ ساڵی 2019
|
|
|
|
عومەر گوڵپی، ئاماژەی بەوەش دا: پ❞=KTML_Bold=ڕۆژەی خێزانی جێگرەوە یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت=KTML_End=❝ و لە شاری سلێمانی بۆ ئەزموونکردن هەڵبژێردراوە و لە هەردوو ساڵی2017 و 2018دا پڕۆژەکە هەنگاوی کرداریی خۆی نا و توانی خێزان ئامادە بکات و بۆ ئەمساڵیش پرۆژەکە بەردەوامە لە ساڵی 2019دا لەڕێگەی ئەو پڕۆژەیەوە دوو منداڵ نێردراوەنەتە ناو خێزانە جێگرەکان و 6 خێزانیش پەسەند کراون، بەمجۆرە ژمارەی ئەو منداڵانەی لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە نێردراونەتە ناو خێزانەکان، 13 منداڵن و ژمارەی خێزانە جێگرەوەکانیش ئێستا دەبێتە 21 و لەو ژمارەیەش 13 خێزان منداڵی وەرگرتووە و 4 خێزانیش ئامادەی وەرگرتنی منداڵن و چوار خێزانی دیکەش کارەکانیان هەڵپەسێردراون.[1]