وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی ئه و پارەیە ئاشکرادەکات کە لەماوەی یەک ساڵدا بازرگانی پێوەکراوە لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێراندا.
کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران پەیوەندیە بازرگانیەکان بەردەوامی هەیە وە لەئێستادا 350 کۆمپانیای ئێران لە هەرێم بەفەرمی تۆمارکراون.
وتیشی:بەتەنها لەساڵی 2019 بەبەهای شەش ملیار و 500 ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕی کاری بازرگانی و پیشەسازی ئەنجامدراوە.
وتەکانی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان لەکاتی بەڕێوەچونی کردنەوەی پێشانگای تایبەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو لەشاری #سلێمانی#.[1]
#14-01-2020#