=KTML_Bold==KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between=ئاماری ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراوی #سلێمانی#، ساڵی 2019 :=KTML_FontSize_End==KTML_End=
ژمارەی ئه و ژنانەی لە ساڵی (2019) داڵدەدراون و سودمەندبوون لە خزمەتگوزارییە جۆراو جۆرەکانی ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراوو پارێزراون بریتییە لە 182 ژن و 47 منداڵ، ژمارەی ئه و ژنانەی کە ماڵەکەیان بەجێهێشتووە و کێشەکانین چارەسەر بووە بریتین لە 166 ژن، ژمارەی ئه و ژنانەی کە لە ئێستەدا لە ماڵەکە داڵدەدراون بریتییە لە 16ژن و 1 منداڵ.
تێبینی : ئەم زانیارییە لە ڕۆژی 14-01-2020 بڵاوکراوەتەوە.
=KTML_Bold==KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between=ئاماری ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراوی سلێمانی، ساڵی 2018:=KTML_FontSize_End==KTML_End=
ژمارەی ئه و ژنانەی لە ساڵی 2018 داڵدەدراون و سودمەندبوون لە خزمەتگوزارییە جۆراو جۆرەکانی ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراوو پارێزراون بریتییە لە 179 ژن و 56 منداڵ، ژمارەی ئه و ژنانەی کە ماڵەکەیان بەجێهێشتووە بریتیە لە 152 ژن، ژمارەی ئه و ژنانەی کە لە ئێستەدا لە ماڵەکە داڵدەدراون بریتییە لە 27 ژن و 6 منداڵ.
تێبینی: ئەم ئامارە لە ڕۆژی 20-01-2019 بڵاوکراوەتەوە.
=KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between==KTML_Bold=ئاماری ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراوی سلێمانی، ساڵی 2017:=KTML_End==KTML_FontSize_End=
لە ساڵی 2017دا، 230 ژن ڕوویان لە شەڵتەر کردووه و داڵدەدراون، لەوانە 200 ژن کێشەکانیان چارەسەرکراوه و گەڕاونەتەوە ناو ژیانی ئاسایی و 30 ژن لە ئێستەدا لە شەڵتەر دەپارێزرێن، هەر لە شەڵتەری داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو 51 منداڵ خزمەتکراون کە لەگەڵ دایکیاندا هاتوونەتە شەڵتەر، لەوانە 50 منداڵیان شەڵتەریان لەگەڵ دایکیاندا بەجێهێشتووه و تەنها 1 منداڵ لە ئێستەدا لە شەڵتەر دەژین.
تێبینی : ئەم زانیارییە لە ڕۆژی 18-01-2018 بڵاوکراوەتەوە.
=KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between==KTML_Bold=ئاماری ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراوی سلێمانی، ساڵی 2016:=KTML_End==KTML_FontSize_End=
لە ماوەی ساڵی 2016دا، 178 ژن ڕوویان لە شەڵتەر کردووه و داڵدەدراون، لەوانە 152 ژن کێشەکانیان چارەسەرکراوه و گەڕاونەتەوە ناو ژیانی ئاسایی و 26 ژن لە ئێستەدا لە شەڵتەر دەپارێزرێن، هەر لە شەڵتەری داڵدەدانی ژنان هەڕەشەلێکراو 56 منداڵ خزمەتکراون کە لەگەڵ دایکیاندا هاتوونەتە شەڵتەر، لەوانە 52 منداڵیان شەڵتەریان لەگەڵ دایکیاندا بەجێهێشتووه و تەنها 4 منداڵ لە ئێستەدا لە شەڵتەر دەژین.
تێبینی : ئەم زانیارییە لە ڕۆژی 11-01-2017 بڵاوکراوەتەوە.[1]
ئاماری ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراوی سلێمانی، ساڵی 2016, 2017, 2018, 2019
|
|
|
|