دیوانی سەرۆکایەتی کەجەدە-ئەوروپا ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە وتی:فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەمڕۆ گوندی دیگووری سەربە شارۆچکەی سنوونی سەر بە شەنگالی بۆردومان کرد. دەوڵەتی تورک کە سەرتاسەری کوردستان دەکاتە ئامانج، چەند جارێکی دیکە شەنگالی کردبووە ئامانج و خەڵکی مەدەنی کۆمەڵکوژ کردبوو.
دەوڵەتی تورکی فاشیست کە دەیەوێت ئەو قڕکردنانەی
داعشداعش ئەنجامی نەدا، تەواوی بکات و گەلی ئێزدی قڕ بکات.
ئەم کۆمەڵکوژییەی دەوڵەتی تورک لە دژی شەنگال کە دوژمنی مرۆڤایەتی، کلتوور، مێژوو و بیر و بڕواکانە، ئیدانە دەکەین.
ئێمە وەکوو کەجەدەکە-ئەوروپا بانگەوازییەک ئاڕاستەی گشت گەلەکەمان دەکەین کە بە ڕوحی یەکێتی نەتەوەیی هەڵ
سنەسنە سەر پێ و خاوەنداری لە شەنگال بکەن. ئێمە وەکوو کەجەدەکە-ئەوروپا و ناڤ-یەک ڕۆژی 18ی کانونی دووهەمی
2020 بە مەبەستی شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژی شەنگال کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجامدراوە و بۆ خاوەنداریی لە شەنگال، لە هەموو ناوچەکان چالاکی و ڕێپێوانی کاریگەر ساز دەکەین و بانگەوازی ئاڕاستەی گەل دەکەین کە بەشداری چالاکییەکان ببن.
[1]
15-01-202015-01-2020