مێژووی عەفرین دەگەڕێتەوە بۆ بنەڕەتی مرۆڤایەتیەوە، بە هەزاران ساڵە بووەتە ناوەندێکی کوردان، ئەم ناوەندەش زۆرتر لە 19-7-2012 وە لە کاتی دەستپێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانەوە تا ساڵی 2014 و ڕاگەیاندنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک زیاتر دەرکەوت.
عەفرین دەوڵەمەندە لە بواری ئابوری، دیموکراتیک، کلتوری و سیاسی، بۆیە دەوڵەتی تورک لە 20-1-2018 بەیارمەتی 25 هەزار چەتەی هاوپەیمانی، بە نوێترین تەکنەلۆجیای سەردەم، بە 79 فڕۆکەی جەنگی و بە سەدان تانک و تۆپ و موشەک و بەهەزاران سەربازی تورک هێرشێکی فراوانیان بۆسەر عەفرین دەستپێکرد.
ڕۆژی 18-3-2018 پاش 58 ڕۆژ لە بەرخۆدانی سەردەمی شەڕڤانان و گەل، سوپای داگیرکەر کەوتە ناو شارەکەو داگیری کرد، لەو کاتەشەوە عەفرین بووەتە ناوەندی کوشتن، تاڵان، ئەشکەنجەدان و دەستدرێژیکردن.
=KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between==KTML_Bold=لە 2ساڵدا (2018 و 2019)، 545 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون=KTML_End==KTML_FontSize_End=
بە درێژایی 2 ساڵ 545 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون، 6000 کەس ڕفێنراون، بە دەیان خوێندنگەو ماڵ بوونەتە شوێنی زیندان و ئەشکەنجە، لەناو 2ساڵدا قڕکردنێکی گەورە بۆسەر مێژووی شارەکە، سروشت و کلتوری عەفرین لەلایەن داگیرکەرانەوە ئەنجامدراون.
ژمارەی قوربانیانی مەدەنی لە عەفرین لە دوو ساڵدا (2018 و 2019)
|
|
|
|
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین، لە 20-1-2018وە تا 15-01-2020, 54 کەس لەژێر ئەشکەنجە و 545 هاوڵاتی کوژراون یان کۆمەڵکوژکراون، لانی کەم 50 ژن کوژراون، 300 منداڵ کۆمەڵکوژ کراون، 670 کەس کە لەنێویاندا 210 ژن هەیە برینداربوونە، لانی کەم دەستدرێژی کراوەتە سەر 60 ژن.
ژمارەی قوربانیانی ژنی مەدەنی لە عەفرین لە دوو ساڵدا (2018 و 2019)
|
|
|
|
ژمارەی قوربانیانی مەدەنی لە پیاو، ژن و منداڵ لە عەفرین لە دوو ساڵدا (2018 و 2019)
|
|
|
|
=KTML_Bold==KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between=دزی و تاڵانکردن=KTML_FontSize_End==KTML_End=
لە عەفرین 270 ئامێری گوشینی زەیتوون هەبوون، 140 ئامێر لەلایەن چەتەکانەوە دزران و لە تورکیا و عەزاز فرۆشران، ئەوانەشی کە ماون لەلایەن چەتەکانەوە، هاوبەشیکردنشەریک بەسەر خاوەنەکانیانەوە سەپێنراوە، ئامێرەکانی 7 کارگەی سابوون درووستکردن دزران، تەواوی بەرهەمەکانی ناو کۆگاکان دزران، زۆربەی ئەو تاڵانی و کەلوپەلە درزراوانە چەتەکان لە بازاڕی عەزاز فرۆشتیان، ئەم تاڵانکارییەش بە چاودێری دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەنجامدرا، تاڵانکارییەکان بەجۆرێک بوو جگە لەو ماڵانەی کە دژی داگیرکەری بوون تاڵان دەکران، تەنانەت ماڵە عەرەبەکانیش ئەوانەی کە هاودەستی و ڕێگەخۆشکەربوون بۆ داگیرکەری و ماڵی ئەندامانیئەنەکەسەش تاڵانکرا.
چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک مەڕو ماڵات و ئاژەڵی عەفرینیان دزی، بەپێی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین، پێش داگیرکردنی عەفرین، 100هەزار مەڕوماڵات و ئاژەڵ لە عەفرین هەبوون، بەڵام ئەمڕۆ ئەو ژمارەیە بەهۆی تاڵانکارییەوە دابەزیووە بۆ 20هەزار.
تاڵانکردنی زەیتوون و بەرهەمەکان
سەرجەم زەیتوون و بەرهەمە دزراوەکانی عەفرین گواسترانەوە بۆ تورکیا، دەستەی چاندنی عەفرین ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە ساڵی 2017 لە عەفرین 15هەزار تەن گەنم بەرهەم هاتبوو، لەساڵی 2018دا ئەم ڕێژەیە بەرزبووەوە بۆ 20 تا 25 هەزار تەن، سەرجەم ئەو گەنمە بەرهەمهاتووە لەلایەن چەتەکانەوە دزرا و بردرانە تورکیا.
پێش داگیرکردنی عەفرین 700 هەزار داری هەنار هەبوو، سەرجەم ئەو دارانە لەلایەن چەتەکانەوە دزران.
عەفرین بە زەیتوون بەناوبانگە، داری زۆری تێدایە، بەڵام لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا تا ئیستاش ئەو دارانە ڕووبەڕووی بڕینەوەو تاڵانکردن دەبێتەوە، بەپێی ڕێککەوتنی نێوان میتی تورک و بەناوئەنجوومەنی مەدەنی لە %85 ی زەیتوون دەبردرێتە تورکیا، لە ساڵی 2018دا 220 هەزار تەن زەیتوون تاڵانکران و لە هاتای تورکیا کرانە ڕۆنی زەیتوون و پاشان ڕۆنەکەیان فرۆشتە وڵاتی ئیسپانیا و هەندێکی دیکەش لەناوخۆی تورکیا فرۆشران.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین دەستنیشانی کردووە، کە لە ساڵی 2018دا لە کۆی سەرجەم زەیتوونە دزراوەکانی عەفرین لەلایەن تورکیاوە 70 هەزار تەن زەیتی لێ دروستکردووە.
=KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between==KTML_Bold=دەرگای تاڵانکاری سنوری لە هاتای کراوەتەوە=KTML_End==KTML_FontSize_End=
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گەڵ چەتە هاوپەیمانەکانی ڕێککەوتن کە لە جندرێس دەرگایەکی سنوری بکەنەوە، پاش بەستنی پەیمانی تاڵانکاری لەگەڵ چەتەکانی ئەو دەرگایە کرایەوە، هاوکات بۆکردنەوەی دەرگایەکی دیکەی سنوری بەناویچڵی زەیتوون چەندین داری زەیتوونیان لەناوبرد کە تەمەنی هەندێک لە دارەکان زیاتر لە 100 ساڵ بوو، ئەم دەرگایەش لە 08-03- 2019دا کرایەوە کە ئەم دەرگا سنورییە تایبەت کرا بۆ دزینی زەیتوون و بەرهەمەکانی عەفرین و گواستنەوەی بۆ ناوخاکی تورکیا.
هەروەها ئەم دەرگا سنوریە بۆ دزینی شوێنەوارە مێژووییەکانی عەفرینیش بەکاردێت، دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە 6ی ئەم مانگە ڕایگەیاند کە گواستنەوەی بەرهەمەکانی عەفرین بۆ ناو خاکی تورکیا لەم دەرگاسنورییە بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.
=KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between==KTML_Bold=لە دووساڵی ڕابردوو، لانی کەم 6000 هاوڵاتی مەدەنی ڕفێنراون=KTML_End==KTML_FontSize_End=
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین لە 20-1-2018وە تا 15-02-2020 دەولەتی داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانی، لانی کەم 6000 کەسیان ڕفاندووە، 700 کەس ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی قورس بوونەتەوە و تا ئێستاش چارەنووسی 3300 کەس نادیارە.
ژمارەی قوربانیانی مەدەنی رفێنراو، ئەشکەنجەدراو و بێسەروشوێن لە عەفرین لە دوو ساڵدا (2018 و 2019)
|
|
|
|
لە عەفرین لانی کەم 500 کەس لەبەرامبەر پێدانی پارە بۆ ئازادکردنیان، لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێنراون، چەتەکان لەبەرامبەر ئازادکردنی هەر ڕفێنراوێک داوای 3هەزار دۆلار تا 100 هەزار دۆلار دەکەن، دوای ئەوەی کەسی ڕفێنراو لەبەرامبەر پێدانی پارە ئازاد دەکرێت، دووبارە لەلایەن گروپی دیکەی چەتەکانەوە دەڕفێنرێت بەمەبەستی وەرگرتنی پارە لە کەسوکاری ڕفێنراو.
هەموو جێگایەک بووەتە زیندان
پاش داگیرکردنی عەفرین، شارەکە بووەتە ناوەندێکی زیندان و ئەشکەنجەدان، بەشی ژێرزەمینی زۆربەی ماڵ و خوێندنگاکان بووەتە زیندان، ئەمە جگە لە زیندانەکانی دیکەی سوپای تورک و میت لە ناوچەکە، چەتەکان زیندانی تایبەت بە خۆیان دامەزراندووە، لەناو زیندانەکانیشدا ئەشکەنجەدان، فشارو هێرشی قورس ئەنجامدراون.
=KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between==KTML_Bold=بەشێک لەو خویندنگایانەی کە کراونەتە زیندان لەناو شاری عەفرین ئەمانەن:=KTML_End==KTML_FontSize_End=
- خوێندنگای ئەژەر کە لەلایەن سیخوڕی تورک وەکو شوێنێکی ئەشکەنجەدان بەکاردێت.
- خوێندنگای کاراما لە عەفرین بووەتە ناوەندێکی دەستگیرکردن و ئەشکەنجە.
- گوندی کورتەک-ی سەر بە عەفرین بووەتە ناوەندێکی دەسگیرکردن و ئەشکەنجە.
- زیندانی ماراتای کۆن و نوێ، ئەم زیندانە لە دەستی چەتەکانی ئەلحەمزە دایە، ئەو کەسانەی کە دەڕفێنرێن لەو شوێنە زیندانی دەکرێن و پاشان فیدیە لە کەسورکاری وەردەگرن.
- لە زیندانی ئەلمەعسەرە(ساکۆ) نزیکەی 600 کوردی تێدایە، ئەشکەنجەی زۆر قورسی زیندانەکان دەکەن و بەهیچ شێوەیەکیش ڕێگە نادەن کەسوکاریان ببینن.
- ئەو کوردانەی کە پێشتر لە دامودەزگاکای سەربازی، سیاسی، ئاسایش لە خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک دابوون، سەرجەم ئەو کەسانە دەبەن بۆ زیندانی ڕاییا، ئەم زیندانە سەربە میتی تورکە و ئەشکەنجەی زۆر قورسی زیندانیەکان دەدرێت.
لەناوبردنی سروشتی عەفرین
=KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between==KTML_Bold=سەبارەت بە لەناوبردنی سروشتی عەفرین دەتوانرێت ئەو چەند خاڵە بخرێتەڕوو:=KTML_End==KTML_FontSize_End=
- نزیکەی 2180 دۆنم زەوی سوتێنراون و زیاتر لە 10 هەزار دار سوتێنراوە.
- چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک 450 هەزار داریان بڕیوەتەوە بەمەبەستی فرۆشتن، کە لەناو ئەو دارانەدا چەند جۆری دەگمەن هەبوون.
دزی و تاڵانکردن لە عەفرین لە دوو ساڵدا (2018 و 2019)
|
|
|
|
=KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between==KTML_Bold=خاپوور کردنی خوێندنگاکان=KTML_End==KTML_FontSize_End=
بەر لە داگیرکردنی عەفرین، لە تەواوی ناوچەکان 318 خوێندنگا هەبوون، لە خوێندنگا سەرەتاییەکان 42 هەزار خوێندکار، لە خوێندنگا ناوەندییەکان 9 هەزار خوێندکار، هەروەها بە هەزاران خوێندکار لە قۆغەکانی دواناوەندی و زانکۆ لەخوێندن بوون، بەڵام بەهۆی هێرشی داگیرکەرییەوە تەواوی ئەو خوێندکارانە لە خوێندن بێ بەشبوون.
- 64 خوێندنگا بەتەواوی خاپوور کراوە
- 86 خوێندنگا ڕووبەڕووی هێرش بووەوە
=KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between==KTML_Bold=دزینی شوێنەواری مێژوویی=KTML_End==KTML_FontSize_End=
زیاتر لە 28 هەزار پارچە شوێنەواری مێژوویی دزران
کاتێک دەولەتی تورک هێرشی دەستپێکرد، لەگەڵ هێرشکردنیدا چەندین ئامێری هەڵکەندنی گەورەی هێنایە ناوچەکە بەمەبەستی هەڵکەندنی شوێنەوارە مێژووییەکان و دزینی شوێنەوارەکان کەمەزەندە دەکرێت کۆی ئەو پارچە شوێنەوارانەی کە دزراون زیاتر لە 28 هەزار پارچە شوێنەوار بێت، ئەمە جگە لەوەی کە چەندین شوێنەواری مێژوویی بەهۆی بۆردوومانەکانەوە خاپور بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین، دەوڵەتی تورک و گروپە چەتەکانی، لە 42 شوێنی مێژوویی، گرد و شوێنە پیرۆزەکان لە گەنجینە و پارچە شوێنەواری مێژوویی گەڕاون و هەڵیانکۆڵیوە، لەم شوێنانەدا 20 هەزار پارچە شوێنەواریان دەرهێناوەو لە تورکیاو وڵاتانی دیکە فرۆشتوویانە.
=KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between==KTML_Bold=ئەو شوێنە مێژووییانەی کە کە بەهۆی تاڵانکارییەکانەوە زیانیان پێگەیشتووە یان خاپوربوون=KTML_End==KTML_FontSize_End=
بەپێی ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی عەفرین، ئەو شوێنە مێژووییانەی کە ناویان لە لیستییونسکۆدا هەبوو لەلایەن سوپای داگیرکەرەوە ڕووبەڕووی لەناوچوون یان زیانگەیاندن بوونەتەوە ئەمانەن:
پەرستگای عەین دارا، قەڵای هورییان لە شەرا، مەزاری شێخ هەمید-ی ئێزدییان لە قەستەل جندۆ، مەزاری بافلونەی ئێزدییان لە شێراوە، مەزاری قەرەجرێن لە شەرا، مەزاری شینکا، مەزاری شێخ حەنان نوری دەرسیمی و هاوژینەکەی لە شێراوە، مەزاری ساراقزێ لە گوندی ئیسکا، شانۆی ئەنتیک-ی سەردەمی هورییەکان لە شێراوە، گردی دێر سیوان، گردی عەرەب شێخۆ، گردی کەفەر ڕۆمە لە شێراوە، قیبارە، ستێر، بەردە مێژوویەکان لە گوندی هەمان لە جندرێس، گوندی ئەلبیسکێ لە ڕاجۆ، بیرە مێژووییەکانی گوندی کۆرا، گردی مەیدان ئەقبەس، شوێنە مێژووییەکانی سیدانکێ، بیری ئیلوتێ لە گوندی کۆرا لە جندرێس، مەزاری شێخمووس لە گوندی گەوندا، گردی سێمالکا لە ڕاجۆ، خربەیەن لە گوندی چۆبانا، گردی مێژوویی لە جندرێس، گردی زیرەڤکێ لە شیا، خربەیەن عەرەب لە ماباتا، گردی عەین هەجەرە لە عەفرین، گردی کیتل، گردی دورومییە، گردی گەمروکێ لە ماباتا، مەزاری یاخمور دادا، گردی عەبیدییان لە بلبلێ، گردی بەرادییە، خربەیەن کیمارا، برج ئەڤدالۆ و ئەشکەوتی دودەری لە شێراوە.
=KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between==KTML_Bold=خوێندنگایان کردووەتە بارەگای سەربازی=KTML_End==KTML_FontSize_End=
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانی لە 18-3-2018 عەفرینیان داگیرکرد و زۆربەی خوێندنگاکانی عەفرینیان بەسەربازگە کرد، بەشێکی ئەو خوێندنگایانەی کراون بە سەربازگە ئەمانەن:
- خوێندنگایەک لە جندرێس کراوە بە نەخۆشخانەی سەربازی.
- خوێندنگای شەهید عەزیمە لە عەفرین، کراوە بە ناوەندی سەربازی و چەتەکانیسوپای میللی لەو خوێندنگایە مەشقیان پێ دەکرێت.
- خوێندنگای ئەژەر لە عەفرین کراوە بە ناوەندێکی سیخوڕی، هەروەها لەو خوێندنگایە زیندانێکی شاراوەی تێدا دروستکراوە.
- ئەکادیمیای زمانی کوردی ڤیان ئامارا کراوە بە بارەگای سەربازی.
- خوێندنگای ئیتیلات ئەلعەرەب کراوە بە بارەگای سەربازی.
- خوێندنگای شەهید جگەرخوێن کراوە بە ناوەندێکی کۆماندۆی دەوڵەتی تورک.
- خوێندنگای تجاری کراوە بە ناوەندێکی پۆلیس.
- خوێندنگای چاندنی کراوە بە ناوەندی ئەنجوومەنی عەفرین کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دامەزراوە.
- خوێندنگای ئەسدیقا کراوە بە ناوەندێکی چەتەکانی ئەحرار ئەلشەرقیە.[1]