سکرتێری ڕۆژنامەوانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت:دوای کۆتایی هاتنی سیستمی بایۆمەتری و بە پێی ئە و سیستەمە ئەلکترۆنیە ناوەندییە زیاتر لە (1255000) یەک ملیۆن و دووسە دو پە نجاو و پێنج هە زار مووچەخۆر لەهەرێمی کوردستان هەیە کە مانگانە مووچە لە حکومەتی هەرێم وەردەگرن.
سەمیر هەورامی سکرتێری ڕۆژنامەوانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەدواڕۆژی ڕایگەیاند: 20-01-2020 کۆبونەوەیەکی باڵا ئەنجامدرا کەتایبەت بوو بە لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری، کە جێگری سەرۆکی ئەنجومە نی وەزیران سەرپە ڕشتی دەکات و تیایدا گفتوگۆ کرا لە بارەی بە ڕدەوامیدان بە کارەکانی ئە و پڕۆژە ستراتیژییە و پەرە پێدانی بەمەبە ستی زیاتر سود وەرگرتن لە ئامار و داتاکانی بایۆمەتری.
وتیشی: بە پێی ئەو سیستەمە ئەلیکترۆنیە ناوەندییە زیاتر لە (1255000)یەک ملیۆن و دووسە د و پەنجاو و پێنج هە زار مووچە خۆر هەیە کە مانگانە مووچە لە حکومەتی هەرێم وە ڕدەگرن، تۆمارکردنی مووچە خۆران لەو سیستەمە جگە لەوەی جەدوا و سودی گە ورەی هەیە بۆ حکومەت وەک پڕۆژەیەکی ستراتیژی نیشتمانی، ئامانج لێی پاراستنی ماف و زامنکردنی شایستە داراییەکانی مووچە خۆرانە.
رونیشیکردەوە: سیستەمی بایۆمەتری دەبێتە بنەمایەک بۆ بڕیارەکەی حکومەتی هەرێم کەتایبەتە بە دووبارە دابەشکردنی میلاکات و ڕێکخستنەوەی هەیکەلییەتی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم، کە بەشێکی قۆناغەکانی چاکسازییە.[1]
#20-01-2020#