بەگوێرەی هەوالێکی ماڵپەری تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی2019وە، 39 هاوڵاتی خوێندکار و چالاکوانی مەدەنی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون و 10 هاوڵاتی دیکەش بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی بەندیخانەکان کراون.
بەپێی ئەو ئامارانە 33 لەو دەستبەسەرکراوانە تا ئێستا دەستبەسەرن یان هیچ هەواڵێک سەبارەت بە ئازادکردنیان لە بەردەستدا نییە و 6 هاوڵاتی دیکەش بە دانانی بارمتە یان بڕیاری کەفالەت ئازادکراون.
لەو مانگەدا هەروەها 9 خوێندکار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران، لەوان پێویستە ئاماژە بە 3 خوێندکاری زانکۆی کوردستان لە
سنەسنە و 5 خوێندکاری زانکۆی ڕازی
کرماشانکرماشان بدرێت کە پاش بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانە خوێندکارییەکان دژ بە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی ئوکراینی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکران.
لە سنە 10 کەس، لە کرماشان 8 کەس و لە
مەریوانمەریوان 6 کەس دەستگیرکراون؛ لە
شنۆشنۆ 5 کەس ڕەوانەی زیندان کراون و هاوڵاتی و چالاکوانی تر لە شارە جیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون.
[1]
23-01-202023-01-2020
دەستگیرکردنی 39 هاوڵاتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی 2019دا
|
|
|
|