ماوەیەکە بە نارەوا هەڵمەتێک کراوەتە سەر بەرێز وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە بەستنی بروانامە و دەرماڵەی خێزان و منداڵ بۆ هێزەکانی پێشمەرگە هەروەها کێشە کەڵەکەبوەکانی #وەزارەتی پێشمەرگە#.
بۆیە دەمانەوێت ئەم ڕونکردنەوەیە بۆ ڕای گشتی بخەینەروو:
1- بەریزان سەرۆک و سەرۆکایەتی هەرێم بەرپرسی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەیە، بە هێزەکانی 80 و 70 شەوە (فەرماندەی گشتی تەواوی هێزە چەکدارەکانی کوردستانە)، بۆیە هەر ڕێنمایی و بریارێک لە #وەزارەتی دارایی# وئابوریەوە دەرچوبێت پەیوەست بە هێزەکانی پێشمەرگەوە بەبێ ئاگاداری بەرێزیان و ئەنجومەنی وەزیرانەوە نەکراوە. وە سەرجەم ئه و ڕێنمایی و بریارانە لەسەر هێزەکانی پێشمەرگە لەم کابینەیەدا دەرنەچوون و واژۆی وەزیری دارایی و ئابوری ئێستایان لەسەر نیە و پێشنیاری ئه و نەبوە، کە بەرێزیان لە 10-7-2019 دەست بەکاربوە.
بۆیە دواکەوتنی بەشێک لە داخوازیەکانی پێشمەرگە بە ئاگاداری ئه و بەرێزانه و قەیرانی داراییەوە بوە، هەرکاتێکیش کەریگەریەکانی قەیرانی دارایی تێپەریین ئەوا بۆ هێزەکانی پێشمەرگه و سەرجەم فەرمانبەران دۆخی پلەبەرزکردنەوه و باری موچە ئاسایی دەبێتەوە.
2- جێگای بیرهێنانەوەیە، کە هەموو تێکۆشەرانی کوردستان لەوە دڵنیاو ئاگادار بن کە بەشی زۆری داهاتی کوردستان لە خزمەت وەزارەتی پێشمەرگه و هێزەکانی 80 و 70 دایە.
3- بەشێکی بەرچاو لە کێشە کەڵەکەبوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە وهێزەکانی 80 و 70 لەگەڵ کێشەی شەهیدان و بریندارانی شەری #داعش# بەهاوکاری و پشتیوانی تەواوی وەزیری دارایی و ئابوری چارەسەرکراون بە شاهیدی بەرێز وەزیر و وەزارەتی پێشمەرگە.
تێبینی: تەنها بۆ بیرهێنانەوە، وەزیری دارایی و ئابوری پێشمەرگەیەکی دێرین و دانەبراوو پارتیزان بوە، بۆیە پاڵپشتی کردنی هێزەکانی پێشمەرگە بەئەرکی خۆی دەزانێت.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
#24-01-2020#