=KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between==KTML_Bold=بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەهۆشبەرەکانەوە لە هەرێمی کوردستان ڕووی لە زیادبوونە و تەنیا لە 24 ڕۆژی ساڵی 2020دا 187 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆین دەستی بەسەردا گیراوە و ژمارەیەک کەسیش بە هەمان تۆمەت دەستگیرکراون.
پزیشکانیش جەخت لەوە دەکەنەوە، ڕۆژانە ئالوودەبووان سەردانی نۆرینگە و نەخۆشخانە دەروونییەکان دەکەن=KTML_End==KTML_FontSize_End=.
د.رەوشت ڕەشید، سەرۆکی کۆمەڵەی پزیشکی دەروونی لە بەرنامەی لەگەڵ ڕەنجدا بە ڕووداوی ڕاگەیاند، بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی 2019دا هەزار و 712 تۆمەتبار بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران، لە کاتێکدا ساڵی 2018 تەنیا 941 کەس بە هەمان تۆمەت دەستگیرکرابوون، واتە لە ساڵێکدا نزیکەی دوو هێندە زیادیکردووە. لە هەمان کاتدا لە ساڵی 2019دا 203کیلۆگرام و 16 گرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە.
تاوانبارانی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان
|
|
|
|
لێکۆڵەرێکی داد لە ئاسایشی #هەولێر# دەڵێت، سەرەڕای ڕێکاری تووند، بەڵام بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە لە زیادبووندایە.
موهاجیر عەلی، لێکۆڵەری داد لە ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، بە گوێرەی زانیارییەکانی نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ماددەی هۆشبەر و تاوان، لەسەر ئاستی جیهان نزیکەی 200 ملیۆن کەس بەکاربەری ماددەی هۆشبەرن. 40 ملیۆن کەس لەو 200 ملیۆن کەسە ئالوودەی ماددەی هۆشبەرن و چوار لەسەر پێنجی بەکاربەرانی ماددەی هۆشبەر حەشیش بەکاردەهێنن. دوای حەشیش، زۆرترین ماددەی هۆشبەری بەکاربراو هیرۆیین، تلیاک و کۆکایینن.
رۆژی 22-01-2020 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی #دهۆک# ڕایگەیاند، ئاسایشی کۆمەڵگەی #ئیبراهیم خەلیل# لە دەروازەی سنووری و سەر ڕێگەی #زاخۆ#- ئیبراهیم خەلیل دەستی بەسەر بڕی 57.5 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری هیرۆیندا گرتووە.
لە ڕۆژی 21-01-2020یشدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لە ئاسایشی هەولێر ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد، دەست بەسەر 130 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری هێرۆیندا گیراوە و باندێکیش دەستگیرکراون.
لە پەرلەمانی کوردستان پرۆژەیاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان کە 53 ماددە لەخۆدەگرێت، پەسندکراو و چاوەڕێی واژۆی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە، پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ئەم ماددەیە تووند و تۆکمە و کاریگەر دەبێت.
لە پرۆژەیاسای ماددەی هۆشبەر و کارێکەرە عەقڵییەکاندا جیا لە سزاکان، زیاتر لە 100 ماددەی هۆشبەر پێناسە کراون. هەروەها هەموو ئەو ماددانەی کە بۆ دەرمانیش بەکاردێن دەبێت بە فیلتەری پزیشکانی شارەزا تێبپەڕن. سەرەڕای هەموو ئەوانەش، دەستی یاسا کراوەیە بۆ لە سێدارەدانی ئەو کەسانەی کە بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکەن، یان بەرهەمی دەهێنن یان دەیچێنن.[1]
#25-01-2020#
⚠️ تێبینی: ئامار ساڵی 2016 و 2017 لە بابەتە پەیوەستکراوەکانەوە وەرگیراوە.