لە #سلێمانی# کۆنفراسێک سەبارەت بەکاریگەری ماددە هۆشبەرەکان و ڕزگارکردنی کۆمەڵگا لێی بەڕێوەدەچێت.
له و بارەیەشەوە جەلال مینە بەگ بەرِێوەبەری بەرِێوبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی بە کەناڵی گەلی کوردستانی ڕاگەیاند، ساڵ بەساڵ بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەهەرێمی کوردستان لەزیادبووندایه و لەساڵی 2019 دا 299 کەس کە 32 کەسیان ژنن، بەهۆی بەکارهێنان و بازرگانی کردن بەماددەی هۆشبەرەوە لەسلێمانی دەستگیرکراون.
وتیشی: لەچەند ساڵی ڕابردووەوە تا ئەمڕۆ 436 کەس کەپێشتر بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر بوون و دەستگیرکراون پاش تەواوکردنی حوکمەکەیان ئازادکراون، پاشان دووباره و سێبارە دەستگیرکراونەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو: بەبۆچوونی من زیندان چارەسەری کەمکردنەوەی ماددەی هۆشبەر ناکات و پێویستە لەرێگەی سیمینارو هۆشیاری پێویستە بەهاووڵاتیان هەوڵی بنبڕکردنی ئه و نەخۆشییە کوشندەیەی کۆمەڵگا بدەین.[1]
#25-01-2020#