کرێکارێکی خەڵکی
ورمێورمێ لە
دهۆکدهۆک بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەستدا و بەمەش لە سێ مانگی (25-11-2019 - 25-11-2020) ڕابوردوودا شەش کرێکاری خەڵکی خۆرهەڵاتی کوردستان لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە: کرێکارێکی خەڵکی ورمێ بەناوی بەهمەن ڕەحیم، تەمەن 39 ساڵ لەکاتی کارکردن لە شاری دهۆک بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەستداوە.
بەهمەن خێزاندارە و باوکی دوو منداڵ بووە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوەکە لەو ڕووداوەدا کرێکارێکی دیکەی خەڵکی وەرێ بەناوی مەسعود عەبدولڕەزاق-، تەمەن 29 ساڵ بە سەختی برینداربووە.
لە
هەولێرهەولێر-یش کرێکارێکی خەڵکی شاری
پیرانشارپیرانشار بەناوی حوسێن محەمەدی بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەک برینداربووە و ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکدایە.
رێکخراوەکە ڕوونیکردووەتەوە: بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ماوەی سێ مانگی ڕابوردوودا (25-11-2019 - 25-11-2020) لانیکەم شەش کرێکاری خەڵکی خۆرهەڵاتی کوردستان لە باشووری کوردستان بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەستداوە.
ناو و ناسنامەی قوربانیان کە بڵاوکراونەتەوە ئەمانەن:
- بەهمەن قادری، خەڵکی
بۆکانبۆکان کە لە هەولێر گیانی لەدەستداوە.
- ئیرەج سەعیدی، خەڵکی ورمێ کە لە
سۆرانسۆران گیانی لەدەستداوە.
- هادی سەبووری، خەڵکی کامیاران کە لە سۆران گیانی لەدەستداوە.
- محەمەد قازی ئیبراهیم، خەڵکی
سەردەشتسەردەشت کە لە
سلێمانیسلێمانی گیانی لەدەستداوە.
- جەمشید ئیزدەی، خەڵکی
مەریوانمەریوان کە لە سۆران گیانی لەدەستداوە.
- بەهمەن ڕەحیمی، خەڵکی ورمێ کە لە دهۆک گیانی لەدەستداوە.
[1]
25-01-202025-01-2020