=KTML_FontSize_Begin=14=KTML_FontSize_Between==KTML_Bold==KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between=بەپێ ئاماریکی نەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕەو، لە ساڵی ڕابردوو (2019):=KTML_FontSize_End==KTML_End==KTML_FontSize_End=
- 1615 نەشتەرگەری جۆراوجۆری وەک (ریخۆڵە کوێرە و زراو و فتق و بەردی زراو و بەردی بۆری گورچیلە و پرۆستات) چەندین نەشتەرگەری قورس و گەورە و بەپەلەی تری تێدا ئەنجامدراوە.
- لەبەشەکانی تاقیگەی نەخۆشخانەکە و تاقیگەی بەشی فریاکەوتن و بانکی سەرەکی خوێن لە نەخۆشخانەکە 38770 پشکنین و شیکاری تاقیگەی بۆ نەخۆش کراوە.
- 3504 نەخۆش لە قاوشەکانی ناو نەخۆشخانەکە لەو کاتەدا ماونەتەوە و دوایی جێگیربوونی باری تەندروستیان نەخۆشخانەکەیان بەجێهێشتوە.
- 29653 لەهەموو جۆرەکانی تیشک بۆ نەخۆش گیراوە و لەوانە (21986) x-ray و (1466) mri و (120) ct-scan و (106) مەمۆگرافی و (3260) هێڵکاری دڵ لە ناونەخۆشخانەکە و بەشی فریاکەوتن گیراوە.
- 3921 نەخۆش بەمەبەستی چارەسەر سەردانی بەشی فریاکەوتن یان کردوە و دوایی بینینیان لەلایەن پزیشکەوە چارەسەریان بۆکراوە، 68187 نەخۆش تر سەردانی بەشی پێشوازی سالار فەقێ محەمەد یان کردوە.
- 4888 بریندار بە ڕووداوە جۆراوجۆرەکان لەو ماوەیەدا گەیەنراوەتە بەشەکە لەوانە (472) بریندار بە ڕووداوی هاتووچۆ، (419) حاڵەتی سوتاوی، (216) پێوەدانی مار و دووپشک، (84)شکاوی، (69)حاڵەتی فیشەک، (21) چەقۆ و (7) ڕوداوی خنکان بووە.[1]
#25-01-2020#