پوختەیەک لە ژیاننامەی سەرۆکی #ڕيکخراوی دۆستانی نما# (زانا #قەرەداغ#ی)
ناوی تەواوی (زانا تەیب سدیق) ە، لە ساڵی (1981) زاینی لە گوندی بەڵەکجار سەربە قەزای قەرەداغ لە دایک بووە، لە پۆڵی نۆی بنەرەتی وازی لە خوێندن هێناوە بە هۆی هەژاری و نەداری، خێزاندارە خاوەنی سێ کچە بەناوەکانی (نیگا، نزا، نما)
خاوەنی چەندین نوسین و بلاوکراوەیە ماوەیەک نوسینەکانی لە ڕۆژنامەی (ڕۆژنامەی باسک، کۆمەڵ، گۆڤاری بریار، ڕێگای کۆمەلایەتی) بلاوکردیتەوە، هاوکات خاوەنی چەند بەرهەمی چاپکراوە،
1-#خاوەن پێداویستی تایبەت؛ بەرهەمی گروپی نما 10#
2-#ئازاری موسڵمانان لە جیهاندا؛ بەرهەمی گروپی نما 04#
3-#پلانەکان دژ بە ئافرەتی موسڵامان؛ بەرهەمی گروپی نما 05#
4-#چۆن باڵاپۆش لای جگەرگۆشەکەت خۆشەویست دەکەیت؟ بەر هەمی گروپی نما#
5-#چۆن نوێژ لای جگەرگۆشەکەت خۆشەویست دەکەیت؟ بەرهەمی گروپی نما 01#
6- #چۆن پێغەمبەر (د. خ.) لای جگەرگۆشەکەت خۆشەویست دەکەیت؟ بەرهەمی گروپی نما 08#
7-#پەروەردەی منداڵ؛ بەرهەمی گروپی نما 11#
جگەلەم بەرهەمەنا چەند بەرهەمێکی ئامادەیە بۆ چاپ.
سەرۆکی ڕیکخراوی دۆستانی نمایە ئەم ڕیکخراویە لە ساڵی 2015 دامەزراوە، بۆ ماوەی (5) ساڵە بەردەوامە بۆ چاپکردنی کتێب و نامیلکە، ڕیکخراوەکەی بەرهەمەکانی بۆ بەخشینە بە دیاری. [1]