ڕۆژی
23-01-201623-01-2016 گرووپی گوڵنار بۆ برەودان بە فەرهەنگ و کەلەپووری کوردی و نووسینەوەی سەرگوزەشتە و مێژوو و ئەزموونی کەسایەتییەکانی کورد دامەزرا، ئامانجی گوڵنار بریتی بوو لە ناساندنی سیمبولە دیارەکانی ئەمڕۆی کوردستان و ناسینی ئەوانەی ڕابوردووش لە زاری ئەوانەی ئەمڕۆوە!
گوڵنار گوڕ و تینێکی بەخشییە نووسینەوەی یاداشت و بیرەوەریی کەسایەتییەکانی کورد، لە زاری خۆیانەوە ئەزموون و ژیانی ڕابوردووی خۆیانیان نووسییەوە، گوڵنار بووە مینبەر و دەنگێک تا ئەو کەسایەتییانە بەر لە مەرگیان خۆیان بە میللەت و جەماوەرەکەیان بناسن، پاش مەرگیان نەکرێنە کۆتری ئاشتی و باڵایان تا کەشکەڵان بەرز بکرێتەوە.
گوڵنار هەموو سنوورە دەستکردەکانی ئایدیۆلۆژیا و حیزب و مەزهەب و گرووپ و ناوچەگەرێتی تێپەڕاند و بێ جیاوازی سەدان کەسی بە ئەزموونی بەسەرکردەوە و بە خوێنەرانی خۆی ناساند.
گرووپی گوڵنار
23-01-202023-01-2020
فەیسبووکی: گرووپی گوڵنار
⚠️ تێبینی: کوردیپێدیا لە دروستیی ئەم بەڵگەنامەیە دڵنیا نییە، هۆکاری بڵاوکردنەوەی بۆ ئەوەیە کە لە پاشەڕۆژدا ڕاستی و دروستیی ئەم بەڵگەنامەیە بسەلمێدرێت.