ئەمڕۆ 5ساڵ بەسەر ساڵڕۆژی بەرخۆدانی #کۆبانێ# و تێکچوونی ڕێکخراوی #داعش# تێپەڕبوو کە هاوکاریی لە دەوڵەتی تورک وەردەگرت، چەتەکانی داعش لە باغۆزیش لەناوچوون، هەوڵدان بۆ دەرخستنی سوریا لەناو ئاڵۆزیی بەدرێژایی 9ساڵە بەردەوامە کە گەلی ئێمە چەندین ئێش ئازارو زەحمەتیان کێشاوە و کۆچبەربوون، تا ئێستاش پارچەیەک لە وڵاتی ئێمە لەژێر داگیرکەری دایە.
کۆبانێ بووە خاڵێکی گرنگ لە مێژوویی لەناوبردنی تیرۆریستان، ئەمەش بە خوێنی تەواوی گەلی ئێمە و #شەڕڤان#انی #یەپەگە#-#یەپەژە# و گەنجانی سوریا بۆ ڕزگاری سوریا خوێنیان تێکەڵ بوو بەیەکەوە لەدژی ئەو تیرۆریستانەی کە ڕووبەڕێکی فراوانی خاک و هەرێمیان لە سوریا و عێراق خستبووە ژێر سەروەری خۆیانەوە.
لەکاتێکدا کە هیچ هێزێکی هەرێمی یان نێودەوڵەتی نەبوو کە فراوانبوونی ئەو ڕێکخراوە بوەستێنێ، هاوکات داعش بەتەنها پشتی نەدەبەست بە جیهادیستە نێودەوڵەتیەکان، بەڵکو ڕاستەوخۆ پشتیوانی لە دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە دەماری زیندووی داعش بوو، وەردەگرت، ئەویش بە ئامانجی وێرانکردنی سوریا و لەناوبردنی پڕۆژەی دیموکراتیک.
کۆبانێ-ی ئەمڕۆ جیاوازترە لە 5ساڵ لەمەوبەر، هەروەها لەسەدا 80ی خانوو بیناکانی وێرانکرابوون، ئەمڕۆ کۆبانێ بە ئاوەدانکردنەوە و بە پێی توانای هاوڵاتیان و خەباتی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک زیندووە، ئارامی و ئاسایشی هەیە.
پاش داگیرکردنی جەرابلووس، باب، عەزاز، #سەرێکانی# و گرێسپی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، کۆچپێکردنی هاوڵاتیان و گۆڕینی دیمۆگرافیا، نیشتەجێکردنی بیانی لەجێگای خەڵکی ڕەسەنی ئەو ناوچانە و ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و لەدژی تەواوی هاولاتیانی مەدەنی ئەو هەریمانە، دووبارە هێرشەکانی ناوەستێنێت و هەڕەشەی هێرشکردن و پارچەکردنی زیاتری باکورو ڕۆژهەلاتی سوریا دەکات و لەسەرووی هەمووشیانەوە کۆبانێ.
ئێمە وەک مەسەدە، دەبینین هیچ هێزێکی نێودەوڵەتی لەبەرامبەر هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک ناوەستێت و هێرشەکانی خۆی بەبێ وەستان لەدژی گەلی ئێمەو مرۆڤایەتی پێکدەهێنێت، هەروەها بانگەوازی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین بەتایبەت هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا و هێزەکانی ڕووسیا لە سوریا کە بەرپرسیارییەتی ئەوانە ئەو هەڕەشانەی دەوڵەتی تورک بوەستێنن و ناچاری بکەن لە تەواوی خاکی سوریا بچێتە دەرەوە، هەروەها دڵنیایی دەدەین کە هیچ چارەسەرییەک لە سوریا بەدی نایەت جگە لە چارەسەری سیاسی بە بەشداربوونی تەواوی پێکهاتە نەتەوەیی و سیاسییەکانی سوریا، دیسان دڵنیایی دەدەین لە پاڵ بەرژەوەندی باڵای گەلی خۆمان و لەبەرامبەر تەواوی پێشێلکاریی و هێرشە دەرەکییەکان دەوەستین.[1]
#26-01-2020#