سیاسەتی ڕەتکردنەوە و قڕکردنی دەوڵەتی فاشیستی تورک لە هەموو ڕوویەکەوە بە شێوەیەکی قێزەون و بێئەخلاق بەردەوامە. لە دەرەوە و ناوەوە مردن بۆ کورد بە ڕەوا دەبینرێت. عەقلیەتی 'کورد باش، کورد مردووە' کوردێک کە ئیرادەکەی تێکشکێنراوە و بەدیلگیراوە، بە شێوەیەکی قێزەون بەردەوامە. هەموو جێگەیەکی وڵات بووەتە زیندان، توندوتیژی، ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژی و ئەوەش تاکە ڕێگەکە کە دەسەڵات لەسەر پێ دەهێڵێتەوە.
زیندانەکان بۆ ئەشکەنجەخانەکان گۆڕاون
لە هەموو جێگەیەک زیاتر لە زیندانەکاندا کردەوەی نامرۆڤانە ئەنجامدەدرێت. هەموو کەسانی بەخۆدێر دەخەنە زینان، مردنی فیزیکی و سیاسی بەسەریاندا دەسەپێنرێت. سەرەتا لە ئیمڕالی هەموو زیندانەکان بوونەتە ئەشکەنجەخانە. بە گۆشەگیری و ئەشکەنجە لە سەر ڕێبەر ئاپۆ هەوڵ دەدەن گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادی خۆی ڕادەست بکات و لەناوی ببەن. هەموو ڕۆژێک لە زیندانەکان هەواڵی مردن دەبیسترێت. ئەشکەنجە لە بەدەیان هەزار زیندانی شۆڕشگێر دەکرێت. هەڤاڵانمان، نەبی ئیلهان، نورجان باکیر و حسێن پۆلات لەم دوو هەفتەیەک دواییدا شەهید بوون. بە هەزاران زیندانی نەخۆشن و دەرمان ناکرێن و ڕووبەڕووی مردنیان دەکەنەوە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە ژمارەکەیان لە داهاتوودا زیاد دەکات.
کێشەکە ئەوەیە نایبیستن
کێشەکە ئەوەیە ڕای گشتی ئەم کردەوانە نابیستێت. کاتێک هەڤاڵانمان شەهید دەکرێتن، کۆمەڵگا هەڵوێستێکی جددی نییە، لەم بارەیەوە بطدەنگی و بێ هەڵوێستی لە لایە ئێمەشەوە دەبینرێت. ئێمە هیچمان ناتوانین بە هۆی ئەم فاشیستبوونی کۆمەڵکوژیەکان ڕەوا بکەین و ویژدانی خۆمان ئارام بکەین. دەزانین دەسەڵاتی فاشیت لە بەرخۆدان دەترسێت. کاتێک هەڤالانمان لە زیندانەکاندا شەهید دەبن. پێویستە ببێتە هۆکاری سەرهەڵدان. خانوادەی شەهید و زیندانیان و سیاسەتی دیموکرات، ڕێکخستنەکانی گەنجان و ژنان پێویستە پێشەنگایەتی بەرخۆدان بکەن. پێویستە هەموومان بڕیاری خۆمان بدەین، چ پێویست بێت بیکەین. فاشیزم سوود لە ترسی ئێمە وەردەگرێت و بەم شێوەیە لەسەر پێی دەمێنێتەوە. پێویستە هەموو ڕۆژێک بەرخۆدان لەدژی فاشیزم بەردەوام بێت.
لە سەر ئەم بناغەیە بەڕێزەوە یادی شەهیدەکانمان دەکەینەوە و بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە تۆڵە لە بکوژەکان دەکەینەوە. بانگ لە گەلەکەمان و ڕای گشتی دیموکراتیک دەکەین هەستنە سەر پێ و لە سەر بناغەی شکاندنی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمڕالی بە دروشمی 'با لە زیندانەکان تابوتمان بۆ نەیەت' خاوەنداری لە زیندانیانی شۆرش بکەین.[1]
#29-01-2020#