زانکۆی #سلێمانی# تۆمارێکی نوێ لە سەر ئاستی زانکۆ جیهانییەکان بەدەست دەهێنێت، تەنها لە ماوەی یەک ساڵ زیاتر لە 500 پلە بەرزدەبێتەوە. لەپاڵ ئەوەی لە سەرئاستی هەرێمی کوردستان بە پلەی یەکەم ماوەتەوە، لە نێو زانکۆ جیهانییەکانیشدا گەیشتووتە ڕێزبەندی سێ هەزارەمین.
بەپیێ دوا ڕاپۆرتی (وێبۆمیتریکس)ی ئەنجومەنی باڵای زانستی سەر بە وەزارەتی خوێندن و توێژینەوەی زانستی ئیسپانیا کە لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بڵاوکراوەتەوە، پێگەی #زانکۆی سلێمانی# لەسەر ئاستی زانکۆ جیهانیەکان لە 3847 دایە، لە ماوەی چوار ساڵدا زیاتر لە 2000 پلەی بڕیوە بەره و باشترین زانکۆکانی جیهان و ساڵی ڕابردوو پێگەی لە ڕیزبەندییەکەدا 4386 دابوو.. بەم پێیەش زانکۆ سلێمانی لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە ئەهلی و حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بە یەکەم دێت و بە تاکە زانکۆش دادەنرێت کە لە کێبرکێی باشترین زانکۆکانی عیراق دا ئه و تۆمارە بەدەست بهێنێت.
پشت بە ستن به و داتا و ئامارانەی ساڵانە وێب سایتی ڕەسمی (Webometrics) بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی زانکۆ جیهانییەکان بڵاودەکاتەوە، ئەمساڵیش زانکۆی سلێمانی ڕیکۆردی نویێ تۆمارکرد و لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانی لە پلەی یەکەم دایە و لەسەر ئاستی زانکۆ عیراقیەکانیش لە 10 یەکەمەکاندایە.
بۆ وەبیرهێنانەوە، ساڵی2017 زانکۆی سلێمانی لە ڕیزبەندی 6029 جیهانی دابوو و ئەمساڵ لەریزەبەندی 3847 دایە، بەواتایەکی تر لە ماوەی سێ ساڵ دا زیاتر لە 2000 پلەی بڕیوە و بەرزترین ئاستی تۆمار کرد به و پێیەی لەسەر ئاستی جیهانی لە ڕیزی سێ هەزارەمین دایە کە لە مێژوویدا بێ وێنە بووە، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان هەر بە پلەی یەکەم ماوەتەوە و لەسەر ئاستی عیراقیش لە ڕیزبەندی (11) هەمین یە.
لەم ئینفۆگرافییەدا پێگەی زانکۆی سلێمانی لە نێوان ساڵانی 2017، 2018، 2019، و 2020 دەخرێتەڕوو، کە کێرڤی ئاستی زانکۆی سلێمانی لە هەڵکشانی بەردەوام دایە.
بە گوێرەی داتا و ئاماری ساڵانە وێب سایتی ڕەسمی (Webometrics) کە بە پیێ میتود و سیستەمی مۆدێرنەوە ڕیزبەندی و پۆلێنکاری بۆ ئاستی زانکۆکانی جیهان دەکات زانکۆی سلێمانی تەنها لە ماوەی 4 ساڵ دا زیاتر 2182 پلەی بریِوە و به و پێیەی ساڵی 2017 لەسەر ئاستی جیهان لە ڕیزبەندی 6029، ئەمساڵ 3847 بەمەش ئەمساڵ زانکۆی سلێمانی بەرزترین ئاستی ڕیزبەندی وێبۆمیتریکسی تۆمار دەکات، هەروەک له و ئینفۆگرافییە دا ڕوونکراوەتەوە، کێرڤی زانکۆی سلێمانی بەردەوام لە هەڵکشاندایە، بۆ نموونە ئەگەر لە ساڵی 2017 دەست پێ بکەین، پێگەی زانکۆ لە 6 هەزارەمین زانکۆی جیهانیدا بوو، و ساڵی 2018 پێگەی لە ڕیزبەندییەکەدا گەیشتە 4285، ئەمە لە کاتێکدایە ئەمساڵ بەرزترین پلەی بەدەست دەهێنێت و دەبێتە یەکێک لە 3 هەزار باشترین زانکۆکانی جیهان.
بەدەر لە ڕیزبەندی وێبمیتریکس کە ساڵانە لە ڕێگای تاقیگەیەکی مۆدێرنەوە تیمێکی پسپۆری سەر بە ئەنجوومەنی بالای توێژینەوەی زانستی وەزارەتی خوێندن و توێژینەوەی ئیسپانیا ئەنجامی دەدەن، لە سەرجەم ڕێبەرە ناوخۆی و نێودەولەتیەکان زانکۆی سلێمانی بە یەکەمی کوردستان و پێشەنگی زانکۆکانی عراق دادەنرێت. بۆ نموونە مانگی ڕابردوو لە ڕیزبەندی (SCImago) بۆ 10 باشترین زانکۆ حکومییەکانی عێراق زانکۆی سلێمانی پلەی سێیەمی تۆمار کرد. پێشتریش لە ڕیزبەندییەکانی تری نێودەوڵەتی وەک (UniRanking و Google Scholar Citations و Alexa) زانکۆی سلێمانی هەمیشە لە پلەی یەکەمی هەرێمی کوردستان دەستنیشان دەکرێت.[1]
#30-01-2020#