ئەمڕۆ 16 ساڵ تێپەردەبێت بەسەر کارەساتی خوێناوی 1 ی شوبات لەم مەرگەساتەدا بەداخەوە ژمارەیەکی زۆر لە سەرکرده و کادر و ئەندامی یەکێتی و پارتی لە مەڵبەندی #هەولێر#ی یەکێتی و لقی پارتی لە کردەوەیەکی خۆکوژی لەلایەن تیرۆرستان و دوژمنانی گەلەکەمان شەهیدکران، کارەساتی 1ی شوبات خەسارەتێکی گەوره و کۆستێکی لەیاد نەچووە لەهەمان کات وانەیەکی مێژوویشە بۆ گەلەکەمان بەگشتی و هێزە سیاسییەکان بەتایبەتی کە تیرۆرستان و دوژمنانی گەلەکەمان بەبێ جیاوازی دەمانکەنە ئامانجی لەناوبردن، بۆیە لەیادی پرشکۆی شەهیدانی 1 ی شوبات باشترین وەفاداری بۆ ئاسودەیی ڕۆحی شەهیدانمان زیاتر چەسپاندنی یەکڕیزی هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستانە باوەڕمان وایە بەتەنها یەکڕیزی و تەبایی دەمانگەیەنێتە ئاوات و ئامانجە لە مێژینەکانی گەلەکەمان.
لەیادی پرشکۆی شەهیدانی 1ی شوبات سەری ڕێزو وەفاداری لە ئاست ڕۆحی بەرزەفڕی ئه و شەهیدانه و تەواوی شەهیدانی ڕێگای ئازادی و سەرفرازی گەلەکەمان دادەنەوێنین.
فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان
#01-02-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!