$باشووری کوردستان$
- لە شاری #هەولێر#، یەکەم حاڵەتی نەخۆشیی کۆرۆنا دیاریکرا کە ئافرەتێکی 33 ساڵەیە.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378301/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=لە گاڵتەوگەپەکانی ئەمڕۆ: 07-03-2020=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378301/0009.JPG=KTML_Photo_End=
- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، هیچ کەسێک لەکەسە نزیکەکانی ئه و ژنەی لە هەولێر توشی کۆرۆنا بووە هەڵگری ڤایرۆسەکە نین.[4]
- بەمەبەستی خاوێنکردنەوەی بازاڕی هەولێر بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و خۆپارێزی و پاراستن و سەلامەتی گیانی هاونیشتمانیان، تیمەکانی شارەوانی بە هەماهەنگی یەکەی خۆپارێزی تەندروستی هەڵمەتی ڕشاندنی پاککەرەوەی دژە ڤایرۆسیان لە شوێنە گشتییەکانی بازاڕی هەولێر ئەنجامدا.[3]
- ئامێرێکی پشکنینی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە #سلێمانی# و لە نەخۆشخانەی شۆڕشی تایبەت بەپشکنینی ڤایرۆسەکە دانراوه و لە ڕۆژانی داهاتوودا دەکەوێتە کار.[4]
- فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری #دهۆک# لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی هاووڵاتییان لە کۆرۆنا، بڕیاری داخستنی سەرجەم هۆڵەکانی سینەما و وەرزش و مەلەوانی و سەنتەرەکانی جوانکاری و هۆڵی یاری منداڵانیان دەرکردووە.[5]
- بەهۆی سەختی برینەکەیەوە کوڕی ئه و پیاوەی دوێنێ لە #چەمچەماڵ# کوژرا، گیانی لەدەستدا.[4]
- دوکانێکی زێڕنگەر لە #سۆران#، زیاتر لە 30 کیلۆ زێڕی لێ دزرا، قائیمقام دەڵێت دزەکان 500 مەتر تونێلیان لێداوە و دەیان فەردە خۆڵیان فڕێ داوە، تا ئێستا کەس دەستگیرنەکراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- فۆزا یوسف ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی پەیەدە لەبارەی ئەوەی، کە ئەسەد وتبوی دۆزی کورد خەون و خەیاڵە ڕایگەیاند ئەو قسەیە، بۆ تەواوکردنی ئەو قسەی ئەردۆغانە، کە دەڵێت 'تۆ بیری لێنەکەیتەوە نییە'. هەردووکیان لە خاڵی نکۆڵیکردندا گەیشتنەوە یەک.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە 3 پارێزگای ئێران، (قوم، گەیلان و مازندەران) بەهۆی کۆرۆناوە باری نائاسایی تا ئەوپەڕی ڕاگەیەندرا.[1]
- لە ئێران ڕۆژ بە ڕۆژ ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر بڵاودەبێتەوە. لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 21 کەسی تر گیانیان لەدەستدا. هاتوچۆی نێوان 17 پارێزگای ئێران قەدەغەکرا.[1]
- ژمارەی کوژراوانی میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە تورکیا گەیشتە 117 کوژراو، کە لە شەڕ و پێکدادانەکاندا لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیادا کوژراون.[4]
- بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان#، بڕیاریدا چیدیکە ڕێگەنەدەن هیچ پەنابەرێک لەسەر سنوورەکانی تورکیاوە بچنە نێو یۆنانەوە.[5]