$باکووری کوردستان$
- نوێنەرانی KCD, TJA, DBP, HDP , پارتی ئازادی، DDKD, PÎA, KKP, KDP-باکور لە بارەی ئاهەنگی جەژنی نەورۆزی ئەمساڵەوە لە ناوەندی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک ڕاگەیێندراوێکیان بڵاو کردەوە. لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی جەژنی نەورۆز بە هۆی مەترسی بڵاوبوونەوە ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەڵوەشاونەتەوە.[1]
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک سزای 6 ساڵ و 3 مانگ زیندانیی بەسەر ڕاجی بیلیجی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە)دا سەپاند.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378306/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=هاوسەرۆکی شارەوانیی جزیر دەستگیرکرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=هاوسەرۆکی شارەوانیی جزیر دەستگیرکرا=KTML_ImageCaption_End=
- پۆلیسی دەوڵەتی تورک ئەم بەیانییە لە ڕحا و ئامەد هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و نووسینگەی سیاسەتمەداران و پارێزەران. لە ئامەد پۆلیسی هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و نووسینگەی 4 پارێزەر و دوای پشکنینی و تێکوپێکدانی نووسینگەکان 2 پارێزەریان دەستگیرکرد. لە هەڵکوتانە سەر ماڵان لە ڕحا ئەندامی ئەنجوومەنی پارتی دیموکراتیکی گەلان (#هەدەپە#) مەتین ئۆزبادەم، هاوسەرۆکی پێشووی شاری ڕحا پارێزەرە سەڤدا چەلیک ئۆزبینگۆل، بەڕێوەبەری پێشووی هەدەپە سەدات چەلیک، ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی سیوەرەکی هەدەپە ئیبراهیم ئای یڵدز، کارمەندی ڕادیۆی کاراجادگا، ساڵج ئەرکبەکلەر، پارێزەر جەمۆ تویوسوز، ئەمین باران، حوسێن ئیزۆل، شێخموس ئینال و هیدایەت ئەنمەک دەستگیرکران.[1][4]
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی جزیر لە پارێزگای شرنەخ هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و لەو هەڵکوتانەدا بێریڤان کوتلور هاوسەرۆک شارەوانیی جزیر-یان دەستگیرکرد.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #سەحەر کازمی#، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی، پاش تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی لە بەندی ژنانی زیندانی #سنە# ئازاد کرا.[5]
$باشووری کوردستان$
- ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیی هاوبەش لەگەڵ وەزیری تەندروستی و پارێزگاری #هەولێر# ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر کۆرۆنا بە جیددی نەگرین، ئەوا بە جیددی دەمانگرێت، بۆیە هاتووچۆ-مان لەنێوان شارەکان ڕاگرتووە و پێویستە پێش 14ی مانگ هاونیشتمانییان بگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان، تاوەکو کەمترین زیانیان بەربکەوێت.[2]
- لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی گشتیی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان داخستنی زۆربەی ناوچە گەشتیارەییەکان و هاوینەهەوارەکانی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.[3]
- ئاوات محەمەد، قائیمقامی #سلێمانی# پەیامێک ئاراستەی هاووڵاتیانی سلێمانی دەکات و داوایان لێ دەکات چەند دەکرێت لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەیەنەدەر و خۆیان بەدووربگرن لە شوێنە گشتییەکان.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- تەرمی #شەڕڤان#ی هێزەکانی ڕزگاری #عەفرین#- HRE شەهید زنار #ئامەد# کە لە 9ی ئازاردا لە دووەم قۆناغی خۆڕاگری عەفریندا شەهید ببوو، بە مەراسیمیکی شکۆدار لە گۆڕستانی شەهیدانی ئەحرەس بە خاکسپێردرا.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378306/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=تەرمی زنار ئامەد شەهیدی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین بەخاک سپێردرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=تەرمی زنار ئامەد شەهیدی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین بەخاک سپێردرا=KTML_ImageCaption_End=
$دەرەوەی کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی تاجی لە باکووری بەغدا، دوو سەربازی ئەمەریکی و سەربازێکی بەریتانیا کوژران. ئەمەریکا ئێران و چەکدارەکانی تۆمەتبارکرد و لە دوای هێرشەکە، بۆردومانی چەند بنکەیەکی #حەشدی شەعبی# کرد. ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، 26 چەکداری حەشدی شەعبی لە هێرشی فڕۆکەکانی ئەمەریکا لە ئەبوکەمال، لەسەر سنووری عێراق و سووریا، کوژراون.[3]
- فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا، ئێران بە گەورەترین پاڵپشتیکاری تیرۆر ناودەبات و دەشڵێ، میلیشیا شیعەکان لە عێراق هێرشەکانیان بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا زیادکردووە.[2]
- ئیبراهیم کالن، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ژمارەیەک بڕیاری نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەرکران. گوتیشی: سەرۆکی وڵات، #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان# گەشتەکانی بۆ دەرەوەی تورکیا دواخستووە. هەروەها گوتی: دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە تورکیا بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕادەگیرێت.[3]
- لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشکرایکرد، کە تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەزارو 75 کەس لە سەرانسەر ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. کیانوش جەهانپوور ڕایگەیاند، بە گوێرەی ئەنجامی پشکنینەکانی تاقیگەکانی سەرانسەری وڵات لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 75 کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە، بەوەش ژمارەی مردن بەو پەتایە لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ گەیشتووەتە 429 کەس.[4]