- 16-03-2020
- 15-03-2020
- 14-03-2020
- 13-03-2020
- 12-03-2020
- 11-03-2020
- 10-03-2020
- 09-03-2020
- 08-03-2020
- 07-03-2020
- 06-03-2020
- 05-03-2020
- 04-03-2020
- 03-03-2020
- 02-03-2020
- 01-03-2020
- 29-02-2020
- 28-02-2020
- 27-02-2020
- 26-02-2020
- 25-02-2020
- 24-02-2020
- 23-02-2020
- 22-02-2020
- 21-02-2020
- 20-02-2020
- 19-02-2020
- 18-02-2020
- 17-02-2020
- 16-02-2020
17-03-2020
- 18-03-2020
- 19-03-2020
- 20-03-2020
- 21-03-2020
- 22-03-2020
- 23-03-2020
- 24-03-2020
- 25-03-2020
- 26-03-2020
- 27-03-2020
- 28-03-2020
- 29-03-2020
- 30-03-2020
- 31-03-2020
- 01-04-2020
- 02-04-2020
- 03-04-2020
- 04-04-2020
- 05-04-2020
- 06-04-2020
- 07-04-2020
- 08-04-2020
- 09-04-2020
- 10-04-2020
- 11-04-2020
- 12-04-2020
- 13-04-2020
- 14-04-2020
- 15-04-2020
- 16-04-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی سەیوان شەریفی کوڕی خالید، خەڵکی
بانەبانە، لە سنووری هەنگەژاڵ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا. ئەو کۆڵبەرە کوردە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێ کرابوو.
[4]
- عارف محەممەدی، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی گوندی باوان سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕ، لە زیندانی ناوەندیی
ورمێورمێ، بە دانانی بارمتەی 200 ملیۆن تەمەنی ئیزنی مورەخەسیی پێ درا.[4]
- لە کاتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی چوارشەممەسووری لە گوندی حەسەن نوورانی شاری
شنۆشنۆ، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، هێرشیان کردە سەر ئەو گوندە و پێشیان لە بەڕێوەبردنی ئەو ڕێوڕەسمە، گرت. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو باریەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: هێزە ئیتلاعاتییەکان سەر بە سپای پاسداران، هەڕەشەیان لە دانیشتووانی گوندی حەسەن نوورانی شنۆ کرد کە لە ئەگەری بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی چوارشەممەسووری بانگهێشت و دەسبەسەر دەکرێن.[4]
- هاووڵاتییەکی بە ناوی محەممەد عوبیدی خەڵکی شاری
مەریوانمەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە کاتی بەرڕوەبردنی ڕێوڕەسمی چوارشەممەسووری، بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان دەسبەسەر کراوە.[4]
باشووری کوردستان
- لە پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجە نەخۆشخانەیەکی 64 تەختی و بە پێداویستییەکانییەوە لەلایەن خێرخوازانەوە بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کڕۆنا دروستدەکرێت. بڕیاروایە لە دوو بۆ سێ هەفتەدا تەواو بکرێت.
[1]
- بەهۆی شکاندنی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ پۆلیسی هاتوچۆی
هەولێرهەولێر ژمارەیەکی زۆر شۆفێر سزادەدات و دەست بەسەر ئۆتۆمبێل و مۆڵەتەکانیاندا دەگرێت.
[2]
- لە بازاڕەکانی شارۆچکەی
شارەزوورشارەزوور بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بۆ ڕێگریکردن لە هاتوچۆی هاووڵاتیان و دروستنەبوونی قەرەباڵغی، تیمەکانی پۆلیسی هاتووچۆی قەزاکە بەربەستی کۆنکرێتی دادەنێن.[2]
- لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، لە پارێزگای هەڵەبجە ژووری ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆبووەوە و بڕیاریدا قەدەخەی هاتووچۆ 72 کاژێر درێژ بکرێتەوە. بڕیارەکە لە 18-03-2020 لە کاژێر 12:00ی شەو جێبەجێدەکرێت.
[5]
- شەوی ڕابردو لە نزیک هەولێر، گۆڕستانێکی تایبەت بە کاکەییەکان تێکدرا.[1]
- جێگری پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوونی بەشێک لە شۆفێران بە قەدەغەی هاتووچۆوە سزای 625 شۆفێر سزادراون.[5]
- لە یەکەم ڕۆژی قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە
کەلارکەلار لە ماوەی 20 کاژێری یەکەمدا 300 سەرپێچی تۆمارکراون، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی
گەرمیانگەرمیان دەڵێ بەشێک لە هاونیشتمانیان پابەندی بڕیارەکە نەبوون.[5]
- کەمئەندامانی شاری
سلێمانیسلێمانی، 40ڕۆژە مووچەی مانگانەیان دواکەوتووە و داوای چارەسەریی دەکەن، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایانگەیاند، گوزەرانیان خراپە و ئەگەر بەدەم داواکارییەکانیانەوە نەچن یاساکان دەشکێنن و دەچنە سەر شەقامەکان.
[6]
- ئێوارەی ئەمرۆ بە 4 گولە هاوەن هێرشکرایە سەر گەرەکی ئیمام ئەحمەد لە ناوەندی شارۆچکەی
خورماتووخورماتوو، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، لە ئاکامی ئەو هێرشە دا چوار کەس بریندار بوون.
[7]
- ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە لە گوندی گولیجە سەربە ناحەیەی باشیک لە دەشتاییەکانی نەینەوا شەڕ لەنێوان دوو ئامۆزا دروست دەبێت و لەئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندربوون.[6]
دەرەوەی کوردستان
- لە کاتژمێر 6:00 ی ئێوارەی ئەمڕۆ ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا دادەخرێت، بەو پێیەش سەرجەم گەشتەکان لە فرۆکەخانەکانی عێراق بە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە ڕادەگیرێن.
[3]
-
بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق بە فەرمی
عەدنان زورفیعەدنان زورفی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسری لە پەرلەمانی عێراق بۆ پێکهێنانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕاسپارد.[5]
- غۆلام حوسەین ئیسماعیلی، وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران ڕایگەیاند، 85 هەزار زیندانی بە زیندانە سیاسییەکانیشەوە، بۆ ماوەیەکی کاتی ئازاد دەکرێن.[3]
- ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، ئاماری ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گیان لەدەست دەدەن پێنج هێندەی ئەو ئامارەیە کە ڕادەگەیەندرێت.[3]
- بەگوێرەی یەکێتی هەناردەکارانی جلوبەرگی ئامادەکراو لە تورکیا، کەرتی جلوبەرگ لە تورکیا بەرێژەی 15% زیان تۆمار دەکات و ئاستی هەناردەکان جلوبەرگ بۆ ئەوروپا دابەزینی بەرچاوی تۆمارکردووە، چونکە فرۆشی لە وڵاتانی ئەوروپا بەهۆی تەشەنەسەندی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، وەستاوە.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان