25-03-2020
باکووری کوردستان
- هاوسەرۆکانی شارەوانی ئێلح دوای ئەوەی لە پۆستەکانیان دوور خرانەوە و قەیوم لە پۆستەیان جێگیر کرا، دەستبەسەر کران، هاوکات سزای زیندانی بەسەر 2 چالاکی بزوتنەوەی ژنانی ئازادیشدا سەپێندرا.
[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- زانکۆی پزیشکی پارێزگای
سنەسنە لە رایگەیاندووە تا ئێستا 90 تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەوە. زانکۆی پزیشکی سنە ئاماژەی بەوەشکردووە کە لەکۆی 713 پشکنین دەرکەوتووە کە 278 کەس له و پارێزگایە تووشبوون و وەڵامی 382 کەسیش نێگەتیڤ بووە و 33 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.
[2]
ئەنجومەنی هەمیاریی مەهاباد بە هاوکاری هاووڵاتییان دەستیان بە دژەگەندی شوێنەکانی مەهاباد کرد
- ژمارەیەک لە خێرخوازانی شاری
مەهابادمەهاباد، لە سەر تێچووی خۆیان کۆمەڵێک کەرەستەی بێهداشتی و هەروەها دەرمانی دژەگەندیان بۆ خاوێنکردنەوەی کۆڵان، شەقام و تەنانەت ماڵەکانیش کڕیوه. زۆربەی کۆڵان، گەڕەک و شەقامەکانی مەهاباد، لەلایەن خەڵکی ئەو شارە، بە شێوەی خۆبەخش و لە سەر تێچووی کۆمەڵێک خێرخوازی خەڵکی ئەو شارە، بۆ پێشگرتن له ڤایروسی کۆرۆنا خاوێن کراوەتەوە.
[4]
- وتەبێژی شانەی قەیرانەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زانکۆی پزیشکی پاریزگای
کرماشانکرماشان رایگەیاند له و پارێزگایە تا ئێستا 20 کەس بەهۆی ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.
[2]
- بەپێی ئامارە فەرمییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هەزار و 718 تووشبووی کۆرۆنا هەن و 140 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. ئامارەکەش سات بە سات دەگۆڕێت.
[1]
- سێ زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی سەڵمان ئەفرا، ئارمان غەفووری و عادڵ پیرووزی لە زیندانی
مەریوانمەریوان ئازاد کران. ئازادیی ئەو سێ زیندانییە سیاسییە لە ژێر ناوی لێخۆشبوون بەبۆنەی هاتنی نەورۆز و قەیرانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و ئەو زیندانییە سیاسیانە کە زیاتر لە 5 ساڵ حوکمی زیندانییان هەیە، ئەو لێخۆشبوونەوە نایانگرێتەوە.
[4]
باشووری کوردستان
- شەوی رابردوو ئەنجامی پشکنینی ژنێکی تەمەن 75 ساڵان دەریخست کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە، بەڕێوەبەری بەشی تەندروستیی گشتی لە فەرمانگەی تەندروستیی
کەرکوککەرکوک دەڵێت، ژنەکە گیانی لەدەستداوە.
[1]
- تەندروستی هەولێر لەڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە دوو تووشبووەکەی ئەمڕۆ رایگەیاند: کە ئه و دوو کەسە سەردانی دەرەوەی وڵاتیان نەکردووە و لەڕێگەی بەرکەوتنەوە تووشبوون. تەندروستی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە کە یەکێک لە تووشبوان دانیشتووی کۆمەڵگەی شاوێسە و ئەویتریش دانیشتووی گوندی گاینجی خۆرئاوای هەولێرە.
[2]🦠کۆی گشتی لە هەرێمی کوردستان؛ توشبووان گەیشتە 99 حالەت و 2 مردن!
- ئەمڕۆ چوارەم رۆژە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆمەڵگەی سێبران لە سنووری پارێزگای
هەولێرهەولێر کەرەنتینە کراوە، جگە لە هێزە ئەمنییەکان کە دەوری کۆمەڵگەکەیان گرتووە، تیمەکانی تەندروستی بەردەوامن لە پشکنین و رشاندنی دەرمان. بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی تائێستا 15 کەس لەو کۆمەڵگایە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.
[3]
- بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی
سلێمانیسلێمانی راگەیاند، لە شارۆچکەی
دەربەندیخاندەربەندیخان بەشیوەیکی کاتی بەشە ناوخۆییەک بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەنە نەخۆشخانە.
[1]
-
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند کە دوو حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە شاری هەولێر تۆمار کراوە.
[2]
- دەزگای خێرخوازی بارزانی خواردن و پێداویسیتیەکانی 15 رۆژی بۆ دانیشتووانی کۆمەڵگەی سێبیران دابین کردووە، کە ماوەی 3 رۆژە بەهۆی تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرەنتینە دان.
[3]
- خاوەنی ئەو کۆمپانیایانەی خۆراک و پێداویستی بەسەر مارکێت و دوکانەکاندا دابەش دەکەن، بەهۆی رێگری و دروستکردنی کێشە بۆیان لە بازگەکانی نێو شاری هەولێر، هەڕەشەی بایکۆتکردن دەکەن. قایمقامی هەولێریش دەڵێت، هیچ کێشەیەکیان نییە و دەتوانن خۆراک و پێداویستییەکانی هاونیشتمانیان دابەش بکەن.
[1]
- بەمەبەستی خۆپارێزی و رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا شارەوانی
دوکاندوکان چەند رێگایەک دادەخات و بەربەست دادەنێت.
[2]
- بەهۆی پابەندنەبوون بە نرخەکانەوە، لیژنەکانی پشکنین و بەدواداچوونی سەر بە وەزارەتی تەندروستی بەشی سۆنەری سێ نەخۆشخانەی ئەهلی و تاقیگەیەکیان داخست.
[1]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی غوڵامی سەر بە شارەدێی سیروان بەهۆی کێشەی زەوی و زار کەسێک بەناوی (ک.ع.ع) تەمەن 48 ساڵ کوژرا و براکەشی بەناوی (م.ع.ع) بریندار بوو.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە هێرشێکی چەکداریدا دوو سەربازی تورکیا لە ناوچەی حەفتەنین لە سنووری
زاخۆزاخۆ کوژراون و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون.
[1]
- سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە سەرەتا تورکیا و کورد ئامادەنەبوون رێککەوتن بکەن، بەڵام لەدوای دەستپێکردنی شەڕ، لەسەر داوای من رازیبوون رێککەوتن بکەن.
[1]
- وەزارەتی تەندروستی تورکیا هەواڵی گیانلەدەستدانی 7 کەسی دیکەی بە
کۆرۆناکۆرۆنا راگەیاند و ئاماری گیانلەدەستدان له و وڵاتە بۆ 44 کەس بەرز بوەوە.
[3]
- لە ئێران ژمارەی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا 2 هەزار کەسی تێپەڕاند و ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسەکەش بوون 27 هەزار کەسی تێپەڕاند. لە ئێران هاتوچۆی نێوان هەموو شارەکان قەدەغەکرا.
[5]