- 26-03-2020
- 25-03-2020
- 24-03-2020
- 23-03-2020
- 22-03-2020
- 21-03-2020
- 20-03-2020
- 19-03-2020
- 18-03-2020
- 17-03-2020
- 16-03-2020
- 15-03-2020
- 14-03-2020
- 13-03-2020
- 12-03-2020
- 11-03-2020
- 10-03-2020
- 09-03-2020
- 08-03-2020
- 07-03-2020
- 06-03-2020
- 05-03-2020
- 04-03-2020
- 03-03-2020
- 02-03-2020
- 01-03-2020
- 29-02-2020
- 28-02-2020
- 27-02-2020
- 26-02-2020
27-03-2020
- 28-03-2020
- 29-03-2020
- 30-03-2020
- 31-03-2020
- 01-04-2020
- 02-04-2020
- 03-04-2020
- 04-04-2020
- 05-04-2020
- 06-04-2020
- 07-04-2020
- 08-04-2020
- 09-04-2020
- 10-04-2020
- 11-04-2020
- 12-04-2020
- 13-04-2020
- 14-04-2020
- 15-04-2020
- 16-04-2020
- 17-04-2020
- 18-04-2020
- 19-04-2020
- 20-04-2020
- 21-04-2020
- 22-04-2020
- 23-04-2020
- 24-04-2020
- 25-04-2020
- 26-04-2020
باکووری کوردستان
- لە گوندی کۆزان سەر بە شارۆچکەی سوور لە
ئامەدئامەد، گوتاربێژی مزگەوتی گوندەکە لەڕێگەی بڵندگۆوە بە زمانی کوردی هۆشداری دەدات و ڕێنمایی هاونیشتمانیانی نیشتەجێی گوندەکە دەکات کە چۆن خۆیان بپارێزن لە کۆرۆنا.
[1]
- گۆڕستانی حەسەن بەگی ئێزدی کە مێژووەکەی بۆ 300 ساڵ دەگەڕێتەوە و لە گەڕەکی مەزرە مهۆکی هەرێمی باگۆکی ناوچەی نسێبینی مێردینە و ناوچەیەکە کە ئێدیانی لێدەژین، وێرانکرا. بەردی گۆڕستانەکە و کێلی قەبری ئەو کەسانەی کە کۆچی دواییان کردووە شکێنران و هەندێک لە سمبوڵی ئێزدیانیان پارچە کرد. لەناو سمبوڵی ئێزدیاندا کە شکێنران و پارچە پارچە کران سمبوڵی پیرۆزی وەک خۆر و مەلەک تاووسیش هەبووە.
[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هاتووچۆ لە نێوان شار و پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان قەدەغەکرا و هێزە ئەمنییەکان کۆنترۆڵی ڕێگەی نیوان شارەکان دەکەن، هەرکەسیش پابەند نەبێت سزا دەدرێت.[1]
- یەکێک لە دەروێشەکانی تەریقەتی جەلیلییەی نێعمەتوڵڵایی گۆنابادی بە ناوی مەجید مورادی کوڕی موراد، لە زیندانی ناوەندیی
ئیلامئیلام بە بارمتەی 100 ملیۆن تمەنی ئازاد کرا.
[4]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئیسماعیل مەنسووری خەڵکی
کرماشانکرماشان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە سێ مانگ زیندان مەحکووم کرا. دادگای ئینقلابی کرماشان، ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کردووە.[4]
- گروپێک لە زیندانیانی زیندانی شاری
سەقزسەقز دەستیان بە ڕاپەرین کرد و لە زیندان هەڵهاتن.[5]
باشووری کوردستان
- لە شەوی ڕابردوەوە تاوەکو سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا چەند گوند و بەرزاییەکی دەڤەری برادۆست لە سنوری شارۆچکەی
سیدەکانسیدەکانی سەر بە شارۆچکەی
سۆرانسۆران تۆپباران دەکەن.[1]
- کۆمەڵێک خۆبەخش لەسنوری پارێزگای
سلێمانیسلێمانی لەگەڵ ڕێکخراوی کۆبیر، هاوکار لەگەڵ تیمە تەندروستیەکانی سنوری شاری سلێمانی ئەرکی ڕشتن و پاککردنەوەی شەقام و شوێنە گشتیەکانی سلێمانی دەکەن لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی.
[2]
سلێمانی: ڕشتن و پاککردنەوەی شەقام و شوێنە گشتیەکان
- ئەنجامی 5 پشکنینی تری تایبەت بەڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنوری ڕاپەڕین نێگەتیف دەرچوون.[2]
-
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوو تووشبووی دیکە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، یەکێکیان لە هەولێر و ئەوی دیکەیان لە
هەڵەبجەهەڵەبجەیە.[1]
- حاڵەتێکی دیکەی توشبوون بە کۆرۆنا لە
کەرکووککەرکووک تۆمارکرا کە ژنێکی تەمەن 47 ساڵە و هاوسەری توشبووەکەی دوێنێیە.[2]
- بەهۆی بارودۆخی ئەمنی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کارمەندەکانی لە باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا و کۆنسوڵخانەکەی لە
هەولێرهەولێر دەکشێنێتەوە.[1]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی بە هاوکاری دەزگای مرۆیی مام هەوڵەکانیان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆنا چڕکردوەتەوە و بۆ یەکەمجاریش لەسەر ئاستی هەرێم، زانکۆی سلێمانی ماددەی ڤیتی ئێم-ی بەرهەمهێنا.[2]
- قایمقامیەتی شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ بڵاویکردەوە، ئەو دوو منداڵەی لەشارەدێی تەکیە کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لە ئێستادا چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بە جێهێشت.
[3]
- دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی
کفریکفری سەر بە ئیدارەی
گەرمیانگەرمیان، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە، ڕۆژنامەنووس هەرێم جاف، پەیامنێری 24 k دەستگیرکرا. لەسەر هۆکاری دەستگیر کردنەکەی ڕۆژنامەنووس هەرێم جاف، بۆ ڕۆژنیوز وتی: هۆکاری دەستگیرکردنەکەم، تەنها ئەو پۆستەیە کە شەوی ڕابردوو لە فیسبوک بڵاومکردەوە، لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردنی هێزە ئەمنیەکان لەکاتی زانیاری وەرگرتن لەسەر بوونی حاڵەتێکی گوماناوی کۆرۆنا. هەروەها، باسی لەوەشکرد، بەپێی وتەی هێزە ئەمنیەکانی کفری کە پێییان ڕاگەیاندووم، دەستگیرکردنەکەم بەفەرمانی دادوەرە.
[6]
دەرەوەی کوردستان
- وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاشکرای کرد، کە دوێنێ 16 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.[3]
- لە ئێران 144 حاڵەتی نوێی گیان لەدەستدان و 2 هەزار و 929 حاڵەتی تووشبوو بە کۆرۆنا لە ماوەی تەنیا 24 کاتژمێری ڕابردوودا تۆمار کران.[3]
- کەیۆ کوڕی شاعیری بەناوبانگی کورد
جگەرخوینجگەرخوین لە تەمەنی 84 ساڵیدا لە سوید بەهۆی نەخۆشیی کۆڕۆناوە کۆچی دوایی کرد.[2]
- ڕێکخراوی نێودەوڵەتی سی پی جەی، ڕاپۆرتێک لەبارەی ئازاردان و ڕفاندنی ڕۆژنامەنووس عەدنان ڕەشیدی بڵاو دەکاتەوە و داوادەکات بەرپرسانی هەرێم لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی کارەکە بکەن.[6]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان